کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌عدى پيره: يه‌كێتى پرۆژه‌يه‌كى نوێى هه‌يه
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێوان لايه‌نه‌كانه
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێوان لايه‌نه‌كان، بڕياره يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان پڕۆژه‌يه‌كى نوێ بخاته سه‌ر مێزى گفتوگۆ.
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيتشمانى كوردستان، رايده‌گه‌يه‌نێ يه‌كێتى هيچ كات بێ لايه‌ن نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وان لايهنن و پرۆژهيهكيشيان ئاماده‌كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى لايه‌نه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015) سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، به(K24) گوت: "يه‌كێتى پرۆژه‌يه‌كى نوێی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان لایەنە سیاسیەكان ئامادەكردووە و لەگەڵ هه‌ر يه‌ك لهلايهنهكانى پارتی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی، گفتوگۆی لەبارەیەوە دەكه‌ن".
گوتيشى: "يه‌كێتى هيچ كات بێ لايه‌ن نه‌بووه، به‌ڵكو ئيمه لايه‌نێكى سه‌ره‌كين، نه‌ك هه‌ر يه‌كێتى به‌ڵكو هيچ لايه‌ك بێ لايه‌ن نييه، هه‌موويان لايه‌نێك لهلايهنهكانى پرۆسه‌ى سياسى هه‌رێمى كوردستان".
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
زياتر له چوار مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان له‌سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نۆ كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجامداوه به‌ڵام نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.