کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووك له ئاماده‌باشى دان
شكست به پلانى تيرۆريستان دێنن
K24 – كه‌ركووك
هێزه‌كانى ئه‌منى كه‌ركووك ده‌خرێنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه، بۆ رێگركردن له هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلسى كه‌ركووك رايده‌گه‌يه‌نێ كه له‌دواى رووداوه‌كه‌ى قه‌زاى دوبزه‌وه، هێزه‌كانيان خستووه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شكست به پلانى تيرۆريستان بێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015) ليوا جه‌مال تاهير، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆليسى كه‌ركووك، به (K24) گوت: "چه‌كدارانى داعش له هه‌وڵه‌كانيان شكستيان هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بشكێنن، له ئێسته‌دا ده‌يانه‌وێ له‌ناو شارى كه‌ركووكدا كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئێمه ته‌واوى هێزه‌كانمان خستووه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو، رێگه‌ش ناده‌ين به هيچ شێوه‌يه‌ك وه‌ها كرده‌وه‌يه‌ك بكه‌نه ئامانج له كه‌ركووك".
گوتيشى: "كرده‌وه تيرۆريستيه‌كه‌ى دوبز له كه‌مته‌رخه‌مى هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و هێزى ئه‌منى بخرێته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه، ئه‌و جۆره كرده‌وانه روويان نه‌ده‌دا".
هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌ى و قايمقاميه‌ت و بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه و تاپۆى دوبز، به‌وهۆيه‌وه 8 كه‌س گيانيان له ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سێكيش بريندار بوون.