کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جۆره سيسركه‌يه‌ك پێشمه‌رگه بێزار ده‌كا
له سنوورى داعشه‌وه دێن
K24 – دهۆك
جۆره سيسركه‌يه‌ك له يه‌كێك له ميحوه‌ره‌كانى پارێزگاى دهۆك، پێشمه‌رگه بێزار ده‌كات، به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستيش، ده‌ستى كردووه به ده‌رمان رێژى ده‌ڤه‌ره‌كه.
له ميحوه‌رى ته‌لسقۆفى پارێزگاى دهۆك، ژماره‌يه‌كى زۆرى سيسركه بڵابوونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى بێزاركردووه، فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌ش رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌م جۆره حه‌شه‌ره‌يه له سنووره‌كانى داعشه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و ميحوه‌ره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015) عه‌ميد مه‌رعان مه‌رخان، فه‌رمه‌نده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سپيلك، به (K24) گوت: "ئه‌م حه‌شه‌ره‌يه پێِشمه‌رگه‌ى بيزار كردووه، وه‌كوو ته‌ندروستى، وابزانم تا ئێسته هيچ زه‌ره‌رێكى نه‌بووه، به‌ڵام له نێو شوێنى نووستن و خۆراكدا ده‌بينرێ، شتى له‌م شێوه‌يه‌ش وايكردووه پێشمه‌رگه بێزار بێت".
گوتيشى: "رۆژ له دواى رۆژ ئه‌م حه‌شه‌ره‌يه زۆرتر ده‌بن، بۆ نموونه پێشتر له دوو تا سێ ره‌بييه بوونى هه‌بوو، به‌ڵام له ئێسته‌دا به درێژايى هه‌شت كيلۆمه‌تر بڵاوبوونه‌ته‌وه، پێشمانوايه ئه‌م جۆره حه‌شه‌ره‌يه له سنووره‌كانى داعشه‌وه بێن".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه حه‌مزه ره‌زيكى، به‌رپرسى راگه‌يه‌ندكارى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك به(K24) گوت: "دواى ئه‌وه‌ى كه زانيمان حاڵه‌تێكى له‌و جۆره هه‌يه گوايه ئه‌و جۆره سيركه‌يه به‌شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه بڵاوبووه‌ته‌وه، پێشبينى ئه‌وه‌مان كرد كه له‌ساته‌وه‌ختى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كان و شه‌پۆڵى باران بارينه‌وه هاتبێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆره سيسركه‌يه هيچ زيانێكى بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه نييه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامين له به‌دواداچوون بۆ ئه‌م جۆره حاڵه‌ته".