دۆسييه‌كى گه‌نده‌ڵى له‌ به‌غدا ئاشكرا ده‌بێ

په‌يوه‌ندى به‌ بانكى ناوه‌ندييه‌وه‌ هه‌يه‌

دۆسييه‌كى گه‌نده‌ڵى له‌ به‌غدا ئاشكرا ده‌بێ
دۆسييه‌كى گه‌نده‌ڵى له‌ به‌غدا ئاشكرا ده‌بێ

K24- ژوورى هه‌واڵ

بەر لە مردنی ئەحمەد چەلەبی، سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عیراقی بە نیاز بووە لە دووتوێی كتێبێكدا گەندەڵیەكانی ناو دامودەزگا حكومییەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات .

یەكێك لەو دۆسێیانە، گەندەڵی نێوان بانكی ناوەندی و كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بەناوی "مەھج" كە لە بنەڕەتدا ئەو كۆمپانیایە كاری گواستنەوەی دراو بووە نەوەك بۆ ئاڵوگۆڕكردنی .

چەلەبی، وەك سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەنوسراوی ژمارە 425 داوای لە بانكی ناوەندی كردووە بۆ پێدانی روونكردنه‌وه‌ له‌

ژمێرەی ئەو كۆمپانیایە، لەوەڵامدا بانكی ناوەندی روونیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ كاری گواستنەوەی دراو دەكات، نەك ئاڵوگۆڕی.

بانكی ناوەندیش داوای ژمێرەی كۆمپانیای "ئەلڕاوی" ئه‌رده‌نى لە "مەھج" كردووە، بەڵام دەركەوتووە لە نێوانیاندا ھیچ چالاكیەك و مامەڵەكردنێك نەبووە بە درێژایی ساڵێك .

لەكۆتایی دۆسیە ده‌ركه‌وتووه‌ لە(18.1.2014) بۆ (14.9.2014)، بڕی 547 ملیۆن و 395 ھەزار دۆلار حەواڵە كراوە بۆ كۆمپانیای "ئەلڕاوی" لەرێی كۆمپانیای "مەھج" و ئاشكراش بووه‌ لە بانكی ئەربیل لە بەغدا ھەژماری بانكی ھەیە .