کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: یه‌كێتی تۆڵه له ئێمه و پارتی ده‌كاته‌وه
"یوسف محه‌مه‌د له سلێمانیش قه‌ده‌خه ده‌كرێ"
K24- ژووری هه‌واڵ
پهرلهمانیارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتی و پێی وایه كه ئه‌و حیزبه جۆرێك له فێڵ و تۆڵه‌كردنه‌وه به‌رانبه‌ر به پارتی و گۆڕان به‌كار ده‌هێنن.
شیرین رەزا، ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌سەر لیستی گۆڕان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندوه كه هەڵوێستی یەکێتی زۆر جددی نییە بەرانبەر دۆخی ئێستەی کوردستان و دەرکردنی گۆڕان لە حکوومەت، ده‌شڵێ: "ئەوان دەیانەوێ تۆڵە لە گۆڕان و پارتی بکەنەوە، پارتی ماوەیەک نزیک بووەوە لە گۆڕان، ئەوان پێی بێ تاقەت بوون، چونکە لە پۆستەکان بێبەش بوون، دواتر یەکێتی خۆی بە غەدرلێکراو نیشاندا و بەدوای تۆڵەکردنەوەیە لە پارتی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "لەدوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا، ئەو کینە لەدڵی یەکێتی ماوە و بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێن"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پێویستە یەکێتی لەرێگای بەیاننامەیەکەوە هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە، یان لەگەڵ ئێمە یان لەگەڵ پارتی، بەڵام بیریان دەهێنینەوە، لەڕووی یاساییەوە، ئێمە لەسەر حەقین.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (9.11.2015) مەردان خدر، ئه‌ندامی پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی، به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه یوسف محەمەد، سەرۆکی "پێشووی" پەرلەمان، لەهەر شوێنێک کار بکات کارەکانی ناڕەوایە، چونکە ئێستە سەرۆکی پەرلەمان نییە و شەرعیەتی لەدەست داوە. ده‌شڵێ: "ئەو لایەنانەی قورساییان لە سلێمانی هەیە وەک یەکێتی، دەبێت ئەوە قبووڵ نەکەن، چونکە نووسینگەی پەرلەمانی لە سلێمانی کردووەتە مەکۆی گۆڕان، هەروەک پێشووتر وای لە پەرلەمانی کوردستانیش کردبوو". ئەوەشی خستەڕوو کە یوسف محه‌مه‌د، ئه‌و نووسینگەیەشی لێ وەردەگیرێتەوە.
لای خۆشیەوە فەرحان جەوهەر، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی پارتی، رایده‌گه‌یه‌نێ كه یوسف محەمەد، وەک ئەندامی پەرلەمان، مافی هەیە لە نووسینگەی پەرلەمان کار بکات، بەڵام نەک وەک سەرۆکی پەرلەمان، چونکە ئەو شەرعییەتی نییە".
هاوکات، فایەق مستەفا، پەرلەمانتار له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بە (باس‌نیوز)ی گوت: "کەس بۆی نییە نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان لە د.یوسف محەممەد، وەربگرێتەوە، چونکە ئەو سەرۆکی شەرعی پەرلەمانە".
دوای ئه‌وه‌ی له 19ى ئاب، ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعوود بارزانی ته‌واو بوو، هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات (پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) 9 كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سازان سه‌باره‌ت به‌و پۆسته. له‌و نێوه‌نده‌شدا ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه به كۆتاییهاتنى ویلایه‌تى مه‌سعوود بارزانی وه‌كوو سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان، به ماناى "خلو" دانانرێت و سه‌رۆكى هه‌رێم به ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه"، ئه‌مه‌ش بۆ دروستنه‌بوونی بۆشایی یاسایی، تاوه‌كوو ده‌گاته ئامانج. له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و كۆبوونه‌وانه، خۆپیشاندان له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ مووچه كرا و سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه ئه‌نجام درابوو چونكه سێ بۆ چوار مانگ بوو بێ مووچه بوون، به‌ڵام دواتر ڕه‌وشی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕا و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و سوتاندنی باره‌گه‌كانی پارتی ڕۆیشت، به‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه كۆتایی هات و پارتی به ته‌واوی ده‌ستی تۆمه‌تی بۆ گۆڕان درێژ كرد و ڕاشیگه‌یاند كه به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌ستی هه‌بووه له پیلانگێڕی له‌سه‌ریان، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌شدا ڕێگه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌درا بچێته‌وه هه‌ولێر و سه‌رۆك وه‌زیرانیش داوای له وه‌زیره‌كانی گۆڕان كرد، تا كۆتایی ئه‌م قه‌یرانه، ده‌بێ نه‌چنه‌وه شوێنی كاره‌كانیان. ئێسته‌ش هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.