کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا كۆپته‌رى جه‌نگى ده‌داته عێراق
بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعشه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وا بڕياره حكوومه‌تى رووسيا چه‌ند كۆمپتهرێكى پێشكه‌وتووى جه‌نگ و زرێپۆش و مووشه‌ك راده‌ستى عێراق بكات.
به‌مه‌به‌ستى بنبڕ‌كردنى رێكخراوى چه‌كدارانى داعش، سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، رايده‌گه‌يه‌نێ كه رووسيا بڕياريداوه چه‌ند كۆپته‌رێكى جه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عێراق بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015) حاكم زاملى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق، رايده‌گه‌يه‌نێ كه حكوومەتی رووسيا چەند كۆپتەرێكی جەنگی جۆری می 28 و 29 داوەتە حكوومه‌تی عێراق و لە ئایندەیەكی نزیكدا رووسيا زرێپۆش و مووشەكی جۆری كۆرنیت و چەندان چەكی پێشكەوتووی دیكە راده‌ستی عێراق بكات.
سەبارەت بە گرێبەستەكانيان لەگەل ئه‌مه‌ريكا، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئه‌مه‌ريكا بە گرێبەستەكانی پابەند نەبووە، بڕیاربوو كاروانی یەكەم 5 فرۆكەی ئێف 16 راده‌ستمان بكات بەڵام ته‌نيا چواری راده‌ستكرد، پێویست بوو كاروانی دووەم ھەفتەی رابردوو بگەیشتنایە بەڵام تاوه‌كوو ئێسته نەگەیشتوون".
پێشتر حكوومەتی عێراق گرێبەستی كڕینی 80 كۆپتەری جۆری می 28 و 29 لە گەڵ رووسيادا واژوو كردوو، بڕياره له‌م نزيكانه چه‌ند كۆمپتهرێك راده‌ستى حكوومه‌تى به‌غدا بكات.