کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مۆرینهۆ و ئه‌برامۆڤیچ ئاشكرا كرا
ڕه‌نگه یانه‌ی چێڵسی بۆ بارسیلۆنا ده‌ستبه‌رداری ئیدین هازارد بێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له ئێسته‌دا سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی به دوای هۆكاره‌كانی ئاستخراپی یانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كۆبۆته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ چه‌ند خاڵێك كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی Daily mailـی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015)، ڕۆمان ئه‌برامۆڤیچ، ملیاردێری ڕووسی و سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینهۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بلووز كۆبۆته‌وه و تێیدا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌رفه‌تی به ڕاهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه داوه.
سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ستۆك سیتی، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌كه له ئاستی یانه‌ی چێڵسی له‌و یارییه‌دا ڕازی بوو، ئه‌گه‌رچی یارییه‌كه‌یان دۆڕاند بوو، به‌ڵام ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد بوو.
له‌م میانه‌ی گفتووگۆیهكانیاندا مۆرینهۆ ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌م وه‌رزه پیشاندا بوو، به‌ڵام جه‌ختیشی له هه‌ندێ كه‌م و كوڕی یاریزانان كردووه، مۆرینهۆ پێیوایه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر له به‌شێك له یاریزانه‌كاندا هه‌یه و ده‌بێت له كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا شوێنی ئه‌و یاریزانه به كڕینی یاریزانی تر پڕ بكرێنه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ گله‌یی له ئیدین هازارد و فابریگاس كردووه، ڕه‌نگه له بازاڕی گواستنه‌وه ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكی باشیان پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و 2 یاریزانه و هه‌ندێ له یاریزانه‌كانی تریش ببن.
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیارییانه، یانه‌ی بارسیلۆنا هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی هازاردی به‌لژیكی ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش بڕی 43 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان كردووه.
یانه‌ی چێڵسی ئێسته مێژوویه‌كی ڕه‌شی له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینهۆ نووسیوه‌ته‌وه، له‌م وه‌رزه‌دا له كۆی 12 یاریدا ته‌نیا 11 خاڵی كۆكردۆته‌وه.