کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
2 راهێنه‌رى ئه‌مه‌ريكى ده‌كوژرێ
له كاتى مه‌شقكردندا بووه
K24- ژوورى هه‌واڵ
پۆلیسێکی ئه‌رده‌نى لە کاتی مەشقکردندا دوو راھێنەری ئەمه‌ریکی دەکوژێت و شەشی دیکەش بریندار دەکات.
پۆليسێكى ئه‌رده‌نى له ساته‌وه‌ختى مه‌شقپێكردنيدا له‌سه‌رده‌ستى چه‌ند راهێنه‌رێكى ئه‌مه‌ريكى ته‌قه له راهێنه‌ره‌كانى ده‌كا و به‌وهۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك كوژراو بريندارى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015) محەمەد مۆمانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئه‌رده‌نى رایگەیاند، لە کەمپێکی مەشقی پۆلیسدا لە عەممانی پایتەخت پۆلیسێکی ئه‌رده‌نى لە کاتی مشقکردندا تەقە لە راھێنەرەکانی دەکات بەھۆیەوە 2 راھێنەری ئەمه‌ریکی و راھێنەرێکی سەربازی دیکە کە خەڵکی ئەفریقای باشوور بووە کوژاون.
روونيىش كرده‌وه: "لە ئەنجامی تەقە کردنەکە 2 سەربازی دیکەی ئەمه‌ریکی و 4 پۆلیسی ئه‌رده‌نى برینداربوون کە بارودۆخی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە".
مۆمانی، ئاماژەی بەوەشكرد كه له ئێسته‌دا بۆ راستى و دروستى مه‌سه‌له‌كه لێژنه‌يه‌كى تايبه‌تيان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری روودانى ئه‌و رووداوه بكات.