دەنگی فڕۆكە كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دروست ده‌كا

لێكۆڵینەوه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریده‌خات، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دەنگی فڕۆكە كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە

دەنگی فڕۆكە كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دروست ده‌كا
دەنگی فڕۆكە كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دروست ده‌كا

K24- ژووری هه‌واڵ
لێكۆڵینەوه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریده‌خات، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دەنگی فڕۆكە كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە و دەبێتە ئەگەری نەخۆشی.


لەنوێترین لێكۆڵینەوەی زانكۆی "ئیمبڕیال"ی بەریتانی دەریخستووە، دەنگی بڵندی فڕۆكە، كارتێكردنی خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە ئەگەری نەخۆشیی دڵ و ڕاوەستانی مێشك.
ھەروەھا لێكۆڵەران ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەو جێگەیەی دەنگی فڕۆكەی تێدایە بە ڕێژەیەكی زۆر ئەگەری پەیدابوونی نەخۆشی دڵ و ڕاوەستانی مێشك بەڕێژەی 24% زیاترە بە بەراورد بە كەسانی دیكه‌.
ئانا ھاتل، توێژه‌ر و بەرپرسی ئەم لێكۆڵینەوەیە، ئاماژەی بەوە داوە كە دەبێت چارەسەرێكی خێرا بۆئەو كێشەیە دابنرێت،چونكە ڕێژەی 24% ڕێژەیەكی بەرزە.
لێكۆڵەرانی ئەم لێكۆڵینەوەییە ئامۆژگاریمان دەكەن كە خۆمان بپارێزین لە دەنگی فڕۆكە بە تایبەت ئەو كاتانەی گەشت دەكەین .
ھەروەھا ئامۆژگاری ئەو كەسانەش دەكەن كەوا لە فڕۆكەخانەكانان كاردەكەن، ئاگاداری تەندروستیان بن.


لە ئێسته‌دا بەھۆی بەروە پێشچوون و پێشكەوتن تەكنەلۆژیاو ئامرازەكانی ھاتووچوۆ كردن ،فڕۆكە وەك ئامرازێكی خێرای ھاتووچۆكردن زۆر بەكار دەھێنرێت .بەتایبەت لە وڵاتە پێشكەوتووەكان.
بەپێی ئامۆژگاری لێكۆڵەران دەبێت خۆمان بپارێزین لە دەنگی بڵندی فڕۆكە.