کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لە 25% دانیشتوانی ھەرێمی كوردستان ئاوارەن
سێ ملیۆنی تێپهڕاندووه
K24- ژووری ههواڵ
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدهگهنێت كه ڕێژەی ئاوارەكان لە عێراق 3 ملیۆنی تێپەڕاندووە.
دەرباز مەحەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ڕایگهیاند كە ڕێژەی ئاوارەكان لە عێراق 3 ملیۆن و300 ھەزاری كەسی تێپەڕاندووە كه زۆربهی ئهو ڕێژهیهش له ههرێمی كوردستان نیشتهجێ بوون، بهشێوهیهك كه چواریهكی دانیشتوانهكهی لهخۆ دهگرن.
دوێنی دووشەممە (9-11-2015) لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی گەشەپێدان بۆ پاڵپشتیكردنی تواناكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان كە لە وڵاتی ئهردەن بەڕێوە دەچێت، گوتیشی: "ئاماژەی بەوەش كردووە، ئاوارەكان لە 10% دانیشتووانی عێراق و 25% دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان پێك دەھێنن. ههروهها گوتی: "بەھۆی خراپی باروودۆخی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و كورتھێنان لە بودجەی گشتیی عێراق دروست بووە، بەم ھۆیەشەوە ناتوانین پێداویستییە دارییەكان بۆ تەواوی ئاوارەكانی عێراق دابین بكەین.
ئاشكراشی دهكات كە بەھۆی كەمی بوودجەوه تەنیا دەتوانین سێیەكی پێدوایستیەكان بۆئاوارەكان دابین بكەین، بۆیە داوای لە ڕێكخراوە جیھانییەكان و ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، ھاوكاری كوردستان بن بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان.
لەدووای تێكچوونی باردۆخی سوریا ڕێژەیەكی زۆری ئاوارە لە سوریا ڕوویان لەھەرێمی كوردستان كردووە، بەڕێژەیەكی كەمیش لە عێراق،دوای ھاتنی داعش بۆ عێراق ئاوارەیەكی زۆری ناوەخۆی عێراق لە باشوورو ناوەڕاستی عێراق ڕوویان لەھەرێمی كوردستان كردووە،بەشێوەیەك لە ئێستادا زۆربەی دانیشتوانی ھەرێمی كوردستان ئاوارەن.