کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شەڕی داعش دەبرێتە بەرلین
شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش بەشداری تێدا دەكا
K24- ژووری ھەواڵ
وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسێك بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی سیاسەتی دەرەوە رێك دەخات، ھەر لەوێ باسی شەڕی داعش دەكرێت و نوێنەری كوردیش بەشداری دەكا.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌مە (10.11.2015) لە ژێر ناونیشانی (میوانداری به‌رلین بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه) كۆنفڕانسێك لە پایتەختی ئەڵمانیا بەرێوەۆبچێت و وەزیری ده‌ره‌وه‌ی وەڵاتەكە و زیاتر له 200 میوان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی بەشداری لەو كۆنفرانسەدا بكەن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه (باس‌نیوز) بڵاوی كردووه‌ته‌وه هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له‌و كۆنفرانسه به‌شدار ده‌بێ. له كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندان خاڵی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش، پێكه‌وه كاركردن له ئاسیا و ئه‌فریقا گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه بكرێ.
بە به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ورامی له پشكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ناوی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له گفتوگۆكانی كۆنفرانسه‌كه ده‌كا، ڕاپۆڕتێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان و قاره‌مانییه‌تی و شه‌ڕی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و به‌رگری كردن له مرۆڤایه‌تی پێشكه‌ش بكا.
بڕیاریشە له‌و كۆنفڕانسه‌دا باس له داخوازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و به‌رنامه‌كانیان سه‌باره‌ت كێشه‌ی ئۆكراینا و شه‌ڕی دژی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی هه‌نوكه‌یی جیهانی بكرێ، ھەروەك بڕیاره له‌و كۆنفرانسه‌دا سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناوداری وڵاتان و ڕۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كان به‌شداری بكه‌ن.
لە سەرەتای ھاتنی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ ناو رۆژھەڵاتی ناوەراست و دەست بەسەرداگرتنی بەشێك لە خاكی عێراق و سووریا، بوونی ئەو رێكخراوە لای زۆر لە وڵاتان بۆتە مەترسی گەورە لەسەرجیھان، زۆر لەو وڵاتانەش لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، ھاوكاری و پشتگیری ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھێزە سەربازییەكانی سووریایان كردوە، تەورێكی كۆنفرانسەكەی بەرلین، باسكردن دەبێ لە مەترسیەكانی داعش و بەرەنگاربوونەوەیان.