کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فارقین.. 6 ھاووڵاتی سڤیل كوژران
بەھۆی شەڕ و پێكدادان لە 3 گەڕەكی ناوچەی فارقین لە دیاربەكر، تاوهكوو ئێسته 6 ھاووڵاتی سڤیل كوژراون
K24- ژووری ھەواڵ
بەھۆی شەڕ و پێكدادان لە 3 گەڕەكی ناوچەی فارقین لە دیاربەكر، تاوهكوو ئێسته 6 ھاووڵاتی سڤیل كوژراون، پێكدادان لە نێوان ھێزەكانی توركیا و خۆپیشاندەرانی نزیك لە پەكەكە بەردەوامە.
لە 2.11.2015 لە گهڕهكهكانی: "كۆناك، مەسجید و تەكەل" چوونەدەر و ھاتوچۆكردن قەدەغە كراوە. و تا ئێستهش لە ھێرشی گەرەكەكانی ناوبراو شەڕ و پێكدادان بەردەوامە.
بەپێی سەرچاوە لۆكاڵییهكانی توركیا، دوێنی دووشەممە (9.11.2015) دوو كەسی سڤیل گیانیان لە دەست داوە و بەمەش ژمارەی كوژراوان گەیشتووهتە 6 كەس. لەناوچەی فارقین (12كم، رۆژئاوای دیاربهكر) تاوهكوو ئێسته دەنگی تەقە دەبیسترێ لە ئاسمانی شارەكەش ھێلی كۆپتەر دەسوڕێتەوە.
پەڕلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) داوا له بهرپرسان دهكهن بچنە ناو جەماوەر و خۆپیشاندەرانی لە ھەرسێ ناوچەكە، دشڵێن: "دەبێت دەسەڵاتداران ڕێگە نەدەن شەڕ و پێكدادان بەردەوم بێت لەو ناوچانە".
دوای ھەڵبژاردنی دووبارهی پهرلهمانی توركیا، شەڕ و پێكدادان و گرژی لە نێوان لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) وھێزە ئەمنییەكانی توركیا دهستی پێ كردهوه و ئاڵۆزی لە باكووری كوردستان زیاتر كردووه. تاوهكوو ئێستهش بەدەیان كەس كوژراون وبرینداربوون و لە چەندان گەڕەكی چەند ناوچەیەك ھاتوچوكردن قەدەغە كراوە.