کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عەبادی: ھەفتەی داھاتوو شاندەكە دەگاتە بەغدا
ئێسته بهرههم ساڵح لهوێیه
K24- ژووری ھەواڵ
حهیدهر عهبادی له دانیشتنێكیدا لهگهڵ بهرههم ساڵح، پێی ڕاگهیاندووه كه ھەفتەی داھاتوو شاندەكەی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و ھەموو شتێكیان لەگەڵ باس دەكەین.
دوێنێ دووشەمە (9.11.2015) بەرھەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بە درێژی باسیان لە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا كردوە.
بە پێی ئەو زانیارییهكانی (K24) زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاندووە، بە درێژیی باسیان لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی كوردستان كردووە، بەرھەم ساڵح بە عەبادی گوتووە: "دەبێ ھەردوولا سەرەتاییەكی نوێ دەست پێ بكەین، بڕینی بودجەی ھەرێمی كوردستان قووتی خەڵكە و ناكرێ چیتر بەغدا مووچەی پێشمەرگە نەنێرێ، نابێ ئەو شتانەی پەیوەندی بە ژیانی خەڵكەوە ھەیە تێكەڵی ململانێی سیاسی بكرێ، پێشمەرگە ھێزێكی گرنگە و رۆڵی كاریگەری ھەیە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا".
لە بەرانبەردا عەبادی بە بەرھەم ساڵح-ی گوتووە: "ھەفتەی داھاتوو، شاندێكی ھەولێر سەردانی بەغدا دەكا و بە تێروتەسەلی باسی ھەموو شتێك دەكەین، ھەوڵدەدەین لێك گەیشتن ھەبێ و بگەینە رێكەوتنێكی گرنگ.
بەرھەم ساڵح بە عەبادیشی گوتووە كه پێویستە لە كۆبوونەوەكەدا ھەردوولا بە راشكاوی باس كێشەكان بكەن، چونكە ناكرێ لەم بارودۆخەی ناوچەكە تێی كەوتووە كێشەكان چارەسەر نەكرێن، گوتیشی: "ئەمڕۆ لە عێراق سەرەتای كۆتایی ساڵی 2003 یە، ھەموو شت گۆراوە".
بەرهەم ساڵح دوێنێ 9.11.2015 بۆ پرسەی ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانی عێراق سەردانی بەغدای كرد، چاوی كەوت بە چەند سیاسیەكی عێراقی وەك حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەلیم ئەلجبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساو د. ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەو عەممار حەكیم سەرۆكی مەجلیسی باڵای ئیسلامی لە عیراق و عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوت و حسێن شەهرستانی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق و هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر لە عیراق.