چه‌ند خۆراكێك ده‌بنه‌ هۆی له‌باربردنى كۆرپه‌

سه‌ره‌تاكانی مانگی دووگیان، به‌ گرنگترین قۆناخ داده‌نرێت كه‌ خانمان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، چونكه‌ له‌و قۆناخه‌دا ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی كۆرپه‌ دروست

چه‌ند خۆراكێك ده‌بنه‌ هۆی له‌باربردنى كۆرپه‌
چه‌ند خۆراكێك ده‌بنه‌ هۆی له‌باربردنى كۆرپه‌

K24- ژووری ھەواڵ


سه‌ره‌تاكانی مانگی دووگیان، به‌ گرنگترین قۆناخ داده‌نرێت كه‌ خانمان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، چونكه‌ له‌و قۆناخه‌دا ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی كۆرپه‌ دروست ده‌بێت و گه‌شه‌ ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو خانمێكی دووگیان، زۆر ئاگه‌داری خۆیان بن و به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ش پارێزراو بێت و دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌و خۆراكانه‌ى ده‌بنه‌ هۆكاری له‌باربردنی كۆرپه‌، وه‌كوو:
* پرته‌قاڵ: ئه‌و میوه‌یه‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین "g"، ئه‌و جۆره‌ ڤیتامینه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ره‌حم و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه‌ دروست ده‌كات.
* ئه‌نه‌ناس: یه‌كێكه‌ له‌ میوانه‌ی هاوكاره‌ بۆ له‌باربردنی كۆرپه‌، چونكه‌ ماده‌كانی ئه‌و جۆره‌ میوه‌یه‌، ده‌رچه‌ی زێ خاو ده‌كاته‌وه‌و له‌ توندێتی خۆی ده‌كه‌وێ.
* كونجى: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كونجی سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌، به‌ڵام ئافره‌تانی دووگیان پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێی دوور بكه‌ونه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كاتێك كونجی تێكه‌ڵ به‌ هه‌نگوین ده‌كرێت.
* چای سه‌وز: زۆر خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز هاوكاره‌ بۆ دروستبوونی كێشه‌ له‌ پیتاندندا، پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆت به‌دوور بگریت له‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی یه‌كه‌می دووگیانی.
*ماسی قتوو: له‌به‌رئه‌وه‌ی ماسی قتوو تێكه‌ڵ به‌ هه‌ندێك ماده‌ی كیمیایی ده‌كرێت و بڕێكی زۆر خوێشی تێدایه‌، ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانى خوێنی ئافره‌تی دووگیان و مانه‌وه‌ی ئاو له‌ژێر پێستدا، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری له‌بارچوونی كۆرپه‌.