کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فەرەنسا پێگەیەكی نەوت دهتهقێنێتهوه
لهژێر دهسهڵاتی داعش بووه
K24- ژووری ھەواڵ
لە سێیەمین ئۆپەراسیۆنیان دژی چەكدارانی داعش لە سووریا، فەڕەنسا پێگەیەكی نەوت لە شاری دێرزوری ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعش كردە ئامانج.
دوێنی دووشەممە (9-11-2015) ژان یڤیس ئۆدریان، وەزیری بەرگری فەڕەنسا، دەربارەی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە، ڕایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا پێگەیەكی نەوتیان لە شاری دێرهزوور (100كم، باكووری رۆژئاوای دیمهشق) ژێر دەسەڵاتی چەكدارنی داعش بۆردوومان كردووە. بۆردوومانەكان لە كاتێكدا بووە،كە چەكدارانی داعش نەوتیان دەگواستەوە ،بۆ فرۆشتن.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئاشكرای كرد كە فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیان كەوتووە، ئامانجەكەیان پێكاوە. گوتیشی: "كە فەڕەنسا نیازی ھەیە ئۆپەڕاسیۆنەكانی خۆی لە دژی چەكدارنی داعش لە سوریا زیاتر بكات".
لەمانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەھامان شێوە، فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا دوو ئۆپەڕاسیۆنیان لە ناوەندێكی پەروەردەی چەكدارنی داعشی بەڕەگەز فەڕەنسی كە لە رێزەكانی داعش دان لە پارێزگای ڕەقە لە سوریا ئەنجامدا.
مانگی ئەیلوولی 2014 فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا لەچوارچێوەی ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەستیان بە ھێرشی ئاسمانی كردووە،بۆسەر چەكدارانی داعش لە سووریا.