کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له نێوان كوردستان و ئێران‌دا بۆری نه‌وت و غاز راده‌كێشرێن
دوو بۆریی غاز و بۆرییه‌كی نه‌وته
K24- ژووری هه‌واڵ
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی پێوه‌ندیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، ورده‌كاریی راكێشانی دوو بۆریی غاز له ئێران بۆ كوردستان و راكێشانی بۆرییه‌كی نه‌وت له كوردستانه‌وه بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كا.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، به هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی راگه‌یاندووه كه پێشووتر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێرانی گفتوگۆیان كردبوو، ئه‌وان له دوو شوێن غاز بده‌ن به سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ولێر، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ههۆێمی كوردستان نه‌وتیان پێ بدات، ئه‌وكات هه‌ردوولا رازی بوون و كۆبوونه‌وه‌ی زۆریش كرا و ناوچه‌كانی راكێشانی بۆرییه‌كانیش له‌سه‌ر سنوور دیاری كران.
له نیسانی ساڵی رابردوودا، به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق و وه‌زیری پێشووی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌نه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی راكێشانی دوو بۆریی غاز له‌نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كرابوو.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی ئه‌وه‌ی خسته روو، ماوه‌یه‌ك بوو ئه‌و بابه‌ته وه‌ستابوو، به‌ڵام له دوایین سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران، پرسی دروستكردنی بۆریی نه‌وت له‌نێوان كوردستان و ئێران باس كراوه‌ته‌وه. گوتیشی: "به‌رپرسانی ئێرانی دروستكردنی بۆریی غاز و نه‌وتیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس كرده‌وه و ئه‌ویش پێی گوتن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه نه‌وت بدات به پاڵاوگه‌ی كرماشان و ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا".
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، دووپاتی كرده‌وه له به‌رانبه‌ر پێدانی نه‌وت به‌و دوو پاڵاگهیه، ئێران دوو كار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات: "یه‌كیان گه‌یاندنی نه‌وتی كوردستانه بۆ كه‌نداو له رێگه‌ی ئێرانه‌وه، دووه‌میش هێنانی دوو بۆریی غازی ئێرانه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
به گوته‌ی ئاكره‌یی، به‌م نزیكانه شاندێكی حكوومه‌تی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته، گوتیشی: "به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازین به‌م كاره، چونكه ده‌یانه‌وێت رێگاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیاتر بكه‌ن و ته‌نها یه‌ك رێگا نه‌بێت،به‌رپرسانی ئێرانیش رازین".
له هه‌فته‌ی رابردوودا، عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له بڵاوی كرده‌وه: «عێراق ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ ده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی له‌رێگه‌ی كوردستانه‌وه بۆ ئێران».
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی ئه‌و پرسه‌ی وزه‌ی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ”له ئێران غاز وه‌رده‌گیرێت كه بۆ كاره‌با و پیشه‌سازی و ساردوگه‌رمی به‌سووده، كاره‌كه‌ش ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست پێ بكه‌ن ئه‌وه به كه‌متر له ساڵێك بۆرییه‌كان ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رێكی تریشه‌وه، ئێمه‌ش قازانجێكی باش ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌وتی ئێمه به خاكی ئێران‌دا بڕوات بۆ بازاڕه‌كانی تری جیهان“.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كه ئاماده‌یه به‌بێ به‌غدا گفتوگۆی وزه له گه‌ڵ هه‌ولێر بكا، گوتیشی: ”كاتی خۆی كه ئه‌و پرسه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران باس ده‌كردن، ئه‌وان ده‌یانگوت ده‌بێ له رێگه‌ی به‌غداوه بێت، پێش ئه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی توركیا بفرۆشین، ئێران كۆسپی دروست ده‌كرد كه به‌بێ به‌غدا ئه‌و كاره ناكات، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، رازین بۆریی غاز و نه‌وت له‌نێوان ئێران و كوردستان هه‌بێت و رازیش بوون“.
له 22ی ئایاری 2014 له رێگه‌ی عه‌مباره‌كانی نه‌وته‌وه له توركیا، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی پێیوایه ئێران و هه‌رێمی كوردستان هیچ رێگایه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نییه، جگه له رێككه‌وتنی وزه، گوتیشی: سنوورێكی 600 كیلۆمه‌تری له نێوان ئێمه و ئێران‌دا هه‌یه له هه‌موو بواره‌كانی بازرگانی و سنووری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ین، مانای نییه ئه‌وانه هه‌موو بكه‌ین و له بواری نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ یه‌كتر كار نه‌كه‌ین.
تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمیی له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه.
ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئێرانیش سوودێكی زۆر له بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێت و هه‌رێمی كوردستانیش سوودی زۆری لێ ده‌بینێت: «هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی توركیاوه نه‌وتی خۆی به وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌فرۆشێت، ئه‌گه‌ر له ئێران بۆریی هه‌بێت، ده‌توانێت به وڵاتانی كه‌نداو و ئاسیاش نه‌وت بفرۆشێت.