کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چوار ره‌فتار په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری شڵۆق ده‌كه‌ن
هه‌موو ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی تازه چوونه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، زۆرجار به‌هۆی هه‌ندێك ره‌فتاری نا به‌رپرسیارانه
K24- ژووری هه‌واڵ
هه‌موو ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی تازه چوونه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، زۆرجار به‌هۆی هه‌ندێك ره‌فتاری نا به‌رپرسیارانه، واده‌كات په‌یوه‌ندییان شڵۆق و له‌گه‌ر بگرێت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بچێت، له گرنگترین رفتاره‌كان ئه‌مانه‌ن:
1-ره‌خنه گرتن: وه‌ك ده‌زانین ره‌خنه دوو جۆری هه‌یه، "ره‌خنه‌ی باش، ره‌خنه خراپ"، ره‌خنه‌ی باش، ئه‌و ره‌خنه‌یه كه كه‌سی به‌رانبه‌ر ئاگه‌دار ده‌كرێته‌وه له هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی رۆژانه كه له ره‌فتاره‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵده‌درێت بۆی چابكرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر هه‌ستی به‌رانبه‌ر دروست بكات، به‌ڵام ره‌خنه‌ی خراپ، ئه‌و ره‌خنه‌یه، كه‌سی به‌رانبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند ئاگه‌دار ده‌كرێته‌وه به‌جۆرێك واده‌كات كه‌سایه‌تی به‌رانبه‌ر برۆخێنێ به‌هۆی هه‌ندێك قسه‌ی برینداركه‌ر و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر كه‌سی به‌رانبه‌ر و ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا.
2-له‌ساته‌وه‌ختى دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕه قسه، هه‌ردووكیان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ یه‌كتر بسه‌لمێنن كه ئه‌و له‌سه‌ر حه‌قه، ئه‌م جۆره نا تێگه‌یشتنه و ره‌فتاره له هاوسه‌رگیریه‌تیدا، كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر یه‌كتر دروست ده‌كات و یارمه‌تیده‌ریشه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه.
3-به‌شداربوونی كه‌سی سێیه‌م له كێشه‌كانی نێوان ژن و مێرددا، به‌تایبه‌تی كاتێك خانمان توڕه ده‌بن راسته‌وخۆ دچنه ماڵی باوكیان، كێشه و گرفته‌كانی خۆیان بۆ دایكیان یان كه‌سێكی دیكه باس ده‌كه‌ن، ئه‌م ره‌فتاره ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌م تێكه‌ڵ به بابه‌ته‌كه ببێت و كێشه‌ی نێوانیان قوڵتر ببێته‌وه‌و دووباره به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بچێت.
4- نه‌بوونی رۆحیه‌تی لێبورده‌یی به‌رانبه‌ر یه‌كتری، یه‌كێكی دیكه له‌و ره‌فتارانه‌ی كه پاڵنه‌ره بۆ لاوازبوونی په‌یوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی، به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت جا له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه بێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات به‌رگری له هه‌ڵه‌كه‌ی بكات و نایسه‌لمێنێ كه هه‌ڵه بووه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو كه‌نارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بچێت، واباشتره به‌سۆزێكی خۆشه‌ویستانه‌وه داوای لێبوردن بكه‌یت، به‌م جۆره هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێته‌وه.