به‌ 11 مانگ.. زیاتر لە 700 داعش لە ناو شنگال كوژراون

40 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون

به‌ 11 مانگ.. زیاتر لە 700 داعش لە ناو شنگال كوژراون
به‌ 11 مانگ.. زیاتر لە 700 داعش لە ناو شنگال كوژراون

K24- چیای شنگال
فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێ كە زیاتر لە 700 چەكداری داعش لەناو شنگال كوژراون.


عزەددین سه‌یدۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە چیای شنگال، لە لێداونێكی تایبەتدا بۆ (K24) رایگەیاند كە لە ماوەی 11 مانگدا زیاتر 700 چەكداری داعش لەناو شاری شنگال كوژراون و بە سەدان چەكداری داعش برینداربوون و زۆر لە چەك و پێداویستی سەربازیشیان تێكشكێنراون.
لە بارەی زیانەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە لەو ماوەیەدا 40 پێشمەرگە شەهیدبوون و 400 یش بریندار بوونە، ئاشكراشی كرد كە رۆژ دوای رۆژ ورەی پێشمەرگە بەرزتر دەبێ و داعش لە لاوازبوون دایە.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار ئاشكرای كردووه‌، گرتنه‌وه‌ی شنگال له‌ دواساته‌كانی نزیك بووه‌ته‌وه‌ و له‌ كاتژمێری سفردایه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی قه‌زاكه‌، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ئازادیی شاره‌كه‌یان، هاتوونه‌ته‌ شاخی شنگال و چركه‌ به‌ چركه‌ چاوه‌ڕوانی ئازادی ده‌كه‌ن.