کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆباما: ده‌بێ کۆتایی بە چالاکی پەکەکە بھێنرێ
پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام داوە
K24- ژووری هه‌واڵ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا رایگەیاند کە دەبێ لە تورکیا کۆتایی بە چالاکی پەکەکە بھێنرێ.
بە پێی ئەو زانیاریانەی سه‌رۆكایه‌تی کۆماری تورکیا بڵای كردونه‌ته‌وه، باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب وەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام داوە و لەو پەیوەندییەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆی لەسەر کراوە.
بە پێی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرەکان باسکردن بووە لە بارودۆخی سووریا و بنبڕکردنی تیرۆر و ئەوەشیان خستوەتە ڕوو کە دەبێ شەڕ لەو وڵاتە کۆتایی پێ بھێنرێت.
ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیە گفتوگۆیان لەسەر کۆبوونەوەی لوتکەی G20ی ئەنتاڵیا کردووە کە بڕیارە لە 15.11.2015 ئەنجام بدرێ و 20 وڵاتی بەھێز لە ئابووری بەشداری تێدا دەکەن.
ئۆباما جەختی لەسەر ئەوەش کردوەتەوە کە دەبێ لە تورکیا کۆتایی بە چالاکی پەکەکە بھێنرێت. پیرۆزبایشی لە ئەردۆغان کردوە بە بۆنەی بە دەستھێنانی دەنگی زۆرینەی پارتەکەی لە ھەڵبژاردنی دووبارەی پەرلەمانی تورکیا.
له هه‌ڵبژاردنی دوباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه له 1.11.2015 به‌ڕێوه‌چوو، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان توانی 49.5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ و به‌مه‌ش ده‌توانێ حكوومه‌ت به‌ته‌نیا ڕابه‌گه‌یه‌نێ. ئه‌و پارته ده‌یه‌وێ سیسته‌می وڵات بكات به سه‌رۆكایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، به‌پێی ده‌ستوور زیاد بكات.