کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئەمهریكا: لەناوبردنی داعش پێویستی بە ھێزێ زەمینی ھەیە
ئەمهریكا ڕایدەگەینێت كە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێكخستنەكانی داعش لاواز دەكات،
K24- ژووری ھەواڵ
ئەمهریكا ڕایدەگەینێت كە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێكخستنەكانی داعش لاواز دەكات، بەڵام لەناوبردنی داعش پێویستی بە ھێزی زەمینی ھەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە (10.11.2015) لە پێشەنگهی دوبەی بۆ فڕۆكەوانی، دێبۆرا لی جێیمس، سكرتێری ھێزە ئاسمانییەكانی ئەمهریكا ڕایگەیاند كە بەھەماھەنگییەكی ھاوبەش توانیویانه ڕێكخستنەكانی چەكدارانی داعش لاواز بكەین كە ناچار ببن پاشەكشە بكەن، دهشڵێ: "ھێرشی ئاسمانی بەس نییە بۆ لە ناو بردنی داعش".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش دا كه لە ناوبردنی داعش پێویستی بە ھێزی زەمینی ھەیە. ئەمەش یەكەم جارە بەرپرسێكی باڵای ئەمهریكا بەشێوەیەكی ئاشكرا باس لە ھێزی زەمینی بكات بۆ لەناوبردنی داعش.
لەمانگی ئابی 2014 ھێزەكانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمهریكا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە عێراق دژ بە داعش كرد، لە مانگی ئەیلوولی ھەمان ساڵیشدا ئۆپەراسیۆنەكانیان لە سووریا دەستپێكرد، تاوهكوو ئێستاش بەردەوامە.
تا ئێسته 3500 سەربازی ئەمهریكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراقن كە بەشێكی زۆریان لە ھەرێمی كوردستانن ڕاھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق دەكەن.