کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر و دهۆك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه
بڕیاره‌كه‌ی پێشوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ
K24- ژووری ھەواڵ
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له هه‌ولێر و دهۆك رێنمایی 32 ده‌یانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی 8 و مانگه‌كانی دیكه، ته‌واوی قه‌ره‌بووه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و بڕیارێكی وه‌زیری دارایی‌ش بۆ ئه‌م پرسه، گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی بڕیارێكی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دوورخراوه‌ی دارایی له 17ی 8ی 2015 بڕیار درا جیاوازیی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌ولێر و دهۆك به رێژه‌ی 10%ی كۆی گشتیی جیاوازییه‌كه بۆ هه‌ر مانگێك خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره گۆرانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
هه‌فته‌نامه‌ی (باس) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌ولێره‌وه بڵاوی كرده‌وه كه بڕیاری پێشووی وه‌زیری دارایی گۆرانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و خه‌رجكردنی قه‌ره‌بووه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر، به‌سه‌ریه‌كه‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌ر مانگێك له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگانه‌دا، قه‌ره‌بووه‌كه بۆ چه‌ند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: “بۆ نموونه فه‌رمانبه‌رێك 4 ملیۆن شایسته‌ی قه‌ره‌بووه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌وه هه‌ر 4 ملیۆن دیناره‌كه‌ی پێ ده‌درێت”.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه گه‌نجینه‌كان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی 7 قه‌ره‌بووه‌كه‌یان بۆ به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان خه‌رج كردووه، له‌وانه وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و شاره‌وانی و به‌شێك له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ی تر.
بڕیاره له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی 8 قه‌ره‌بووه‌كه بۆ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر خه‌رج بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیستی فه‌ره‌بووه‌ی هه‌ندێك له‌و وه‌زاره‌تانه دراوه‌ته گه‌نجینه‌كان و ره‌زامه‌ندیی پێ وه‌رگیراوه و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی 8 خه‌رج ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: له چه‌ند مانگی داهاتوودا ته‌واوی قه‌ره‌بووه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه، خه‌رج ده‌كرێت كه بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی لیستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ته‌واو نه‌كردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی 8 قه‌ره‌بووی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ناكرێته‌وه و ده‌كه‌وێته مانگه‌كانی دواتر.
دوای ده‌رچوونی رێنمایی دارایی ژماره32 له 28/12/2011 بڕیار درا به یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، دوای راستكردنه‌وه و په‌سندكردنی مووچه له وه‌زاره‌تی دارایی، پێویست بوو قه‌ره‌بووی جیاوازی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج بكرایه كه مافی خۆیان پێ نه‌درابوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی ناونیشان و مووچه به‌رزكردنه‌وه، به‌شێك له جیاوازیی مووچه خه‌رج كرا و به‌شێكی تریش تاوه‌كو ئێستا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2011 بڕیاری راستكردنه‌وه‌ی مووچه و خه‌رجكردنی جیاوازیی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێشووی ئیداره‌ی سلێمانی له 1/1/2004 تاوه‌كو 31/12/2010 دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی درایی ته‌واوی قه‌ره‌بووه‌كه‌ی خه‌رج كرد.