کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له ده‌نكی خورما جۆره خواردنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی قاوه دروست ده‌كرێ
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ترشه‌ڵۆكى گه‌ده به‌سووده
K24- ژوورى هه‌واڵ
له كێڵگه‌كانی خورما له شاری ئه‌ریحای فه‌له‌ستین، له ده‌نكی خورما خواردنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی قاوه دروست ده‌كرێت.
له كێڵگه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، ده‌نكی خورما بۆ شتێكی دیكه كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ویش دروستكردنی خواردنه‌وه‌یه‌كی ره‌نگ تێره كه قاوه‌یه، ئه‌م كاره، بۆته پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ئافره‌تانی و پاڵپشتیكردنی ئابووری ناوخۆ.
ئه‌میره ئه‌بو شوشه، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی قاوه له ده‌نكی خورما جه‌خت له باشیه‌كانی ئه‌و جۆره قاوه‌ییه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "خواردنه‌وه‌ی قاوه‌كه ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ی به دوادا نایه‌ت و كاریگه‌ریش له‌سه‌ر نووستن نابێ".
دشڵێت: "دواى چه‌ندين لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نكی خورما زۆر به سووده بۆ مرۆڤ و به تایبه‌تیش بۆ ئافره‌تان، بۆیه ئێمه توانیمان كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرین و خواردنه‌وه‌ی قاوه له ناوكی خورما دروست بكه‌ین".
پاش ده‌رهێنانی ده‌نكه خورماكان و كۆكردنه‌وه‌یان، ده‌نكه‌كان به باشی پاك ده‌كرێنه‌وه و دوای گه‌رمكردنیان له ئامێرێكی تایبه‌تدا ده‌هاڕدرێن و پاشانیش ده‌خرێته كیسه‌ی تایبه‌ت و ره‌وانه‌ی بازاڕ ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش پاڵپشتیه‌كی به هێز ده‌بێ بۆ ئابووری خه‌ڵك.
دوای به‌رهه‌مهێنانیشی، هاڕاوه‌كه له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵ ده‌كرێت و دوای گه‌رمكردنی، ئاماده ده‌بێت به مه‌به‌ستی خواردنه‌وه، دورستكردنی خواردنه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه، به چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده وساكاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.