هەڤاڵ مەلا
هەواڵساز
ھەرێمی كوردستان فرۆشتنی نەوتی زیادكردوە
مانگی رابردوو 18،461،357 بەرمیل بۆ بەندەری جیھان ھەناردە كراوه
K24- ژووری ھەواڵ
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئاشكرای دهكات كه فرۆشی نهوتی كوردستان زیادی كردووه.
لە دوایین راپۆرتیدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی ھە ناردەکردنی مانگانەی نەوت بۆ مانگی 10 ساڵی 2015 بڵاو دە کاتەوە و تێیدا هاتووه كه لهو مانگەدا بڕی 18،461،357 بەرمیل نەوتی خاو واتە تێکڕای 595,528 بە رمیلی رۆژانە لەم مانگهدا لە ڕێگهی بۆری نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جیھان لە تورکیا ھەناردە کردووە.
راپۆڕتەكە ئەوەشی روون كردوەتەوە، لەم بڕە کێلگە نەوتیانەی ھەرێمی کوردستان بە 13،611،252 بە رمیل (واتە تێکڕای 439،73 بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردوە و ئەو کێڵگانەش کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوور بەڕێوە دەبردێن بە 4،850،105 بەرمیل (واتە بە تێکڕای 156،455 بە رمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته بێت، بە ھۆی چەند بارودۆخێک کە لە دەرەوەی دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستاندایە، لە مانگی 10ی ئەمساڵدا ھێڵی بۆری ھەناردەکردن بۆ ماوەی 3 رۆژ لەکار کەوتووە کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئەنجامی کاری تێکدەرانە و دزیکردن رووی داوە.
روونیشی دەكاتەوە، لەو ماوەیەدا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە زیادکردنی فرۆشتنی راستە و خۆی نەوت لە بەندەری جیھان بۆ قەرەبوو کردنەوەی ھەرێمی كوردستان بەرانبەر کەمیی دابینکردنی بودجە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا.
دوای تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، زیاتر لە دووساڵە ھەرێمی كوردستان بە شێوەی سەربەخۆ و راستەوخۆ نەوت ھەناردەی بازارەكانی جیھان دەكات، لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رایانگەیاندووە، كە ئەوان بەردەوامن لە زیادكردنی بڕی ھەناردەكردنی نەوت، بەڵام بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت نەیانوانیوە كێشە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن.