هەڤاڵ مەلا
هەواڵساز
بۆردومانی شنگال به‌رده‌وامه
بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كا
K24- ژووری ھەواڵ
پرۆسەی ئازادكردنی شنگال دەست پێ دەكا و مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كات.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە پەیامنێرانی (K24) له‌سه‌ر چیاش شنگال رایانگه‌یاند، بە چڕی بۆردومانی بنكە و بارەگه‌كانی داعش دەكرێ و له‌لایه‌ن مەسعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ. به‌پێی زانیاری په‌یامنێران: "پێدەچێ لە ماوەیەكی نزیكدا شنگال ئازاد بكرێ".
ھیوا عەبدولكریم، فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە دەوروبەری شنگال بە (K24)ی گوت: "داعش تی ئین تی زۆری داناوەتەوە و تیمەكانی ئەندازیاری پاككردنەوەی مین و تەقەمەنی لە پێش پێشمەرگەكانەوەن بۆ ئەوەی ناوچەكە پاك بكەنەوە لە مین و تی ئێن تی.
په‌یامنێری (K24) ڕایگه‌یاند كه كاتژمێر 11:30 له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.
پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال