ھێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدان بۆ چوونە روممادی

فەرماندەی ھێزەكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ھەموو تواناكان چڕ كراونەتەوە بۆ لەناوبردنی داعش

ھێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدان بۆ چوونە روممادی
ھێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدان بۆ چوونە روممادی

K24- ژووری ھەواڵ
فەرماندەی ھێزەكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ھەموو تواناكان چڕ كراونەتەوە بۆ لەناوبردنی داعش و چوونە نێوشاری روممادی.


دوێنی سێشەممە (10-11-2015) فەریق ڕوكن ڕیاز جەلال تۆفیق، فەرماندەی ھێزی پیادەی سوپای عێراق، لە چوارچێوەی بەسەركردنەوەی میحوەری باكوور لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند كە ھێزەكانی عێراق لە ئامادە باشیدان بۆ چوونە نێو شاری ڕوممادی، سەنتەری پارێزگای ئەنبار و ڕزگاركردنی لەدەست چەكدارانی داعش.
ئاماژەی بەوەش دا كە حكوومەت و گەلی عێراق متمانەیان بەسەربازەكانیان ھەیە، بەمەبەستی بەدەستخستنی سەركەوتنی زیاتر، بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو تواناكان چڕكراونەتەوە بۆ لەناوبردنی تیرۆر.
ئەم لێدوانانەی فەرماندەی ھێزەكانی پیادەی سوپای عێراق لە كاتێكدایە كە سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق ڕایگەیاندبوو، لە چەند ڕۆژی داھاتوو شاری ڕوممادی (50 كم، رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا) ئازاد دەكرێ.


لە مانگی 5ی ئەمساڵدا شاری ڕومادی كە دەكاتە سەنتەری پارێزگای ئەنبار لەلایەن چەكدارانی داعش دەستی بەسەرداگیرا چەندین جار سوپای عێراق ھەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنەوەی ئەم شارەیان داوە بەڵام تاكو ئێستا نەیان توانیوە، كۆنتڕۆڵی بكەنەوە.