گەڤەرێ.. سه‌ربازێكی توركیا كوژرا

ە باكووری كوردستان شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ و لەدوایین به‌ریه‌ككه‌وتندا

گەڤەرێ.. سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
گەڤەرێ.. سه‌ربازێكی توركیا كوژرا

K24- ژووری ھەواڵ
لە باكووری كوردستان شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ و لەدوایین به‌ریه‌ككه‌وتندا، له‌ "گەڤەرێ" سەربازێك كوژرا.
دوێنی سێشەممە (10.11.2015) لە شاری جۆلە مێرگ لە ناوچەی گەڤەرێ، لە باكووری كوردستان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ھێرشیان كرده‌ سه‌ر كاروانێكی سەربازیی توركیا و دوای ماوه‌یه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و شه‌ڕێكی دژوار له‌ نێوانیان، سەربازێك كوژرا و پۆلیسكیش بریندار بوو.
پۆلیسە برینداره‌كە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی حكوومی گەڤەرێ و گەزای گەڤەرێ سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگەر.
ھێزە ئەمنییەكانی توركیا بۆ گرتنی گەریلاكانی پەكەكە، ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان دەست پێ كردوە. به‌پێی بڵاوكراوه‌ی ھێزە ئەمنییەكانی توركیاش بێت، لەو ناوچەیە 6 گەریلای پەكەكەیان شه‌هید كردووه‌.
لە دووای ھەڵبژاردنی دوباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ئاكپارتی كۆتایی هات، شەڕ و پێكدادن لە چەندان ناوچەی باكووری كوردستان بەردەوامی ھەیە لە نێوان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا.