کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حەوت مانگە كهس ئۆجهلانی نهبینیوه
سری سورەیا: پرۆسەی ئاشتی لەسەر مێزی ئۆجەلانە لە ئیمڕالی
K24- ئەنقەرە
ئەندامێكی شاندی ئیمڕالی رایدەگەنێ كه حەوت مانگە نەیانتوانیوە ئۆجەلان ببینن، بۆ ئەمەش حكومەتی توركیا بە بەرپرسیار دەزانێ.
سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گهلان (ھەدەپە) و گوتەبێژی شاندی ئیمڕالی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كلیلی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لەسەر مێزی ئۆجەلانە لە ئیمڕالی، بۆیە دەتوانن بە رێزگرتن و بەرپرسیاری دەتوانن جارێكی دیكە ئەو كلیلە بگرن بۆ كردنەوەی دەرگای چارەسەركرن.
دوێنێ سێشەممە (10.11.2015) ژمارەیەك لە ئەندامانی شاندی ئیمڕالی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا روونكردنەوەیهكیان لەسەر بێ ئاگایی خۆیان لە رەوشی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبهری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) خستەڕوو.
سورەیا گوتیشی: "ماوەی 7 مانگە بۆ وەستاندنی شەڕ و گرژییەكانی وڵات، گەلێك جار داواكاریمان ئاراستەی حكوومەت كردوە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە، ئەوەشی خستەڕوو كە داخوازیان كردووە كە بەر بە سیاسەتی دیموكراتی بكرێتەوە، با دەوڵەت لە باكوور و رۆژئاوایی كوردستان دەست لە دوژمنایەتی ئیرادەی كورد ھەڵگرێ. داواشی كرد كە ئاستەنگەكانی بەردەم دیتنی ئۆجەلان رابگرن".
جگە سڕی سورەیا، ھەریەك لە پەروین بوولدان و ئیدریس بالووکەن پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بەشداربوون لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە.
گۆنگرەی رۆژنامەوانی شاندی ئیمڕالی دوای ئەوە دێت، كە لە 9.11.2015 ھاوسەرۆكایەتی كۆنسەی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆیان لەبارەی بێ ئاگاییان لە ئۆجەلان خستەڕوو، داوایان لە ئۆپۆزسیۆن و رۆشنیران كرد كە لەسەر ئەم پرسە بێنە دەنگ.