کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پلانی ئازادکردنی شنگال تەواو بووە
به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره باس ناكرێ
K24- ژووری هه‌واڵ
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت كه پلانی ئازادکردنی شنگال تەواو بووەو بۆ کاتی گونجاو دەگەڕێن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی.
جەبار یاوەر، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە هاوکات ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەیە بە باسنیوزی ڕاگەیاندووه كه پلانی ئازادکردنی شنگال تەواو بووە و وەزارەته‌كه‌ی بۆ کاتێکی گونجاو دەگەڕێت کە هێرشیان بکاتە سەر و شنگال ئازاد بکات.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار ئاشكرای كرد كه گرتنه‌وه‌ی شنگال له دواساته‌كانی نزیك بووه‌ته‌وه و له كاتژمێری سفردایه. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان، ته‌واوی پلانه‌كانیان ته‌واو كردووه.
له ئێسته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی قه‌زاكه، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له ئازادیی شاره‌كه‌یان، هاتوونه‌ته شاخی شنگال و چركه به چركه چاوه‌ڕوانی ئازادی ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه، قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئێزیدیه‌كان (هێزی ئێزیدخان) له ده‌ڤه‌ری شنگال ڕایگه‌یاند كه گرتنه‌وه و ئازادكردنی شنگال له كاتژمێری سفردایه به‌ڵام پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی شنگال به هیچ شێوه‌یه‌ك باس ناكرێت، گوتیشی: "ئێسته له سه‌عاتی سفری هێرشكردنداین و ئاماده‌باشیی ته‌واو كراوه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانین".