پارێزگاری سلێمانی لەسەر داوای كێ چووە بەغدا؟

" وەزیری نەوت بەڵێنی پێداوە ھاوكاریان بكات "

پارێزگاری سلێمانی لەسەر داوای كێ چووە بەغدا؟
پارێزگاری سلێمانی لەسەر داوای كێ چووە بەغدا؟

K24- ژووری هه‌واڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگه‌ی سلێمانی رایدەگەیەنێ كه‌ پارێزگار لەسەر داوای سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی بەغدای كردووە.

 

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگه‌ی سلێمانی، لە لێدوانێكی تایبەت به‌ (K24)ی گوت: "ئامانجی سەردانەكەی پارێزگه‌ری سلێمانی بۆ بەغدا، بە مەبەستی قسەكردن بووە لەسەر چەند پرسێك، وەك بەشە نەوتی ساڵانە و بە فەرمی كردنی خاڵە سنورییەكانی سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی لەگەڵ ئێران، ھەروەھا دابینكردنی پێداویستەكانی ئەو ئاوارانەی كە لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی نیشتەجێ بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پارێزگاری سلێمانی لە سەرداوای سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بەغدای كردووە. عادل عەبدولمەھدی، وەزیری نەوت و وزەی عێراق، بەڵێنی پێداوە ھاوكاریان بكات لە ناردنی زیاتری بەشە نەوتی ساڵانەی پارێزگای سلێمانی.

ئێوارەی دوێنێ سێشەمە (10.11.2015) ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی گەیشتە بەغدا، لە رۆژی گەیشتنی چاوی كەوتووە بە سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و عادل عەبدلمەھدی وەزیری نەوت و وزەی عێراق. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش لەگەڵ ھەر یەك لە وەزیری پەروەردە و وەزیری تەندروستی عێراق، داوای لێكردوون كە ھاوكاری زیاتری ئەو ئاوارانە بكەن كە لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوونە.

 

سەردانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەغدا لە كاتێكدایە، كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە حكومەتی عێراق بودجە و مووچەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستانی بڕیووە، بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوو شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكا.