کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئامادەكاری بۆ ئاوارەبوونی زیاتری خەڵكی مووسڵ دەكرێ
كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، پێشبینی دەكات ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیانی مەدەنی
K24- ژووری ههواڵ
كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، پێشبینی دەكات ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیانی مەدەنی ئاوارەبن بەھۆی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ.
ئەمڕۆ چوارشەممە (11.11.2015) ڕێكخراوی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان له راپۆرتێكی خۆیدا ڕایگەیاند كە پێشبینی دەكات ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیانی مەدەنی ئاوارە بن، بەھۆی دەستپیكردنی ئازادكردنی پارێزگای مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعش.
ھاوكات نەتەوە یەكگرتووەكان ڕونیان نەكردووهتەوە كە كەی پڕۆسەكە دەست پێ دەكات، بەڵام ئاماژەیان بەوە داوە لە ئێستهدا بەھۆی سەرقاڵیی سوپای عێراق بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی دیكه پێ ناچێت پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ بەم زوانە بێت.
لەلایەكی دیكهوه، ھەر ئەمڕۆ برۆنزۆ جیدۆ، نوێنەرانی كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە كە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەكاریان كردووە بۆ ئەو كەسانەی كە لە مووسڵ ڕادەكەن. گوتیشی: "چەندان شوێن ئامادەكراوە بۆ دروستكردنی چادرگەی نوێ، بەڵام پێناچێت شوێنجێگەی تەواومان ھەبێت بۆ ھەموو ئەوكەسانەی ئاوارە دەبن.
بەھۆی خراپی، بارودۆخی ئەمنی عێراق، ھاتنی داعش بۆ عێراق و كۆنتڕۆڵكردنی چەندان ناوچەو شار، نزیكەی سێ ملیۆن و نیو خەڵكی عێراق ئاوارەی ناوخۆ بوون كە دەكاتە 10 % دانیشتوانی عێراق.