کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ئاستی كریستیانۆ ئاشكرا كران
ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئاستی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له چه‌ند یاریی ڕابردووی بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار و مشتومڕی ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كان، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئیسپانی هۆكاره‌كانی ون بوونی ئه‌و یاریزانه‌ی به‌تایبه‌تی له 2 ڕابردووی بۆ چه‌ند خاڵێك گه‌ڕاندۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه بابه‌تێكی شیكاریی له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی كریستیانۆ بڵاو كردۆته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ كردووه.
ـ دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌ریم بنزیما كه به‌رده‌وام هاوبه‌شی له هێرشه‌كانی كریستیانۆ كردووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازی هێڵی پێشه‌وه‌ی شاهانه كردووه.
ـ هۆكارێكی دیكه‌یش ئه‌وه‌یه كه كریستیانۆ له شوێنی جارانی یاری ناكات، ئێستا وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌ڕم ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش مه‌ودای ئه‌و یاریزانه‌ی كه‌م كردۆته‌وه و ناتوانێت وه‌ك پێویست به دوای بۆشاییدا بگه‌ڕێت و به‌هۆی نزیكی له به‌رگریكارانی به‌رانبه‌ر به ته‌واوه‌تی گه‌مارو دراوه.
ـ ڕۆژنامه‌كه ڕای وایه كه پێویسته كریستیانۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك بێت، تا تامه‌زرووی یاریكردن و گۆڵكردنی زیاتر بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و تاكه یاریزانه به‌شداریی له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه.
ـ خاڵێكی دیكه بریتییه له‌وه‌ی كه كریستیانۆ ئێستا دووره له ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و ته‌ركیزی جارانی نه‌ماوه، به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌یش ئێستا حاڵی ده‌روونی ئه‌و یاریزانه‌یش جێگیر نییه، بۆیه زۆرجار هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو له دژی یاریزانانی تیپی به‌رانبه‌ر ده‌كات.
ـ ماركا باس له پێوه‌ندیی كریستیانۆ و ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنه‌ر ده‌كات و پێیوایه پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه هێنده‌ی سه‌رده‌مانی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی باش نییه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی كریستیانۆ و یاریزانه‌كان دروست كردووه.
كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 15 یاریدا 13 گۆڵی تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه له دوو یاریی رابردووی به‌رانبه‌ر یانه‌كانی پاریس سان جێرمان و سیڤییا بهتهواوهنی گۆڵی لێ ون بوو بوو، له‌م نێوه‌نده‌یشدا زۆرترین قسه و باسی له‌باره‌وه كرا.