ڕیزبه‌ندی خول و گۆڵكارانی بۆندیسلیگا له‌سه‌ر دوویانه‌ تاپۆ كراوه‌

له‌ بۆندیسلیگا بایرن میوشن و دورتموند ده‌ستیان به‌سه‌ر خوله‌كه‌دا گرتووه‌

ڕیزبه‌ندی خول و گۆڵكارانی بۆندیسلیگا له‌سه‌ر دوویانه‌ تاپۆ كراوه‌
ڕیزبه‌ندی خول و گۆڵكارانی بۆندیسلیگا له‌سه‌ر دوویانه‌ تاپۆ كراوه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

له‌ خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا جیاواز له‌ خوله‌كانی دیكه‌ كه‌متر گۆڕانكاری له‌ خانه‌كانی سه‌رووی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ ڕووده‌دات، هه‌میشه‌ بایرن میونشن و دورتموند خۆیان به‌ خاوه‌نی خانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌زانن.

 

ڕیزبه‌ندی یانه‌كان

دوای به‌ڕێوه‌ چوونی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دوازده‌یه‌می بۆندیسلیگا، ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1ـ بایرن میونش (34) خاڵ، 2ـ دورتموند (29) خاڵ، 3ـ ڤۆڵفسبورگ (21) خاڵ، 4ـ هێرتا به‌رلین (20) خاڵ، 5ـ شالكه‌ (20) خاڵ، 6ـ بورسیا مونشنگلادباخ (19) خاڵ، 7ـ كۆڵن (18) خاڵ، 8ـ بایر لیڤه‌ركووزن (17) خاڵ، 9ـ ماینز (16) خاڵ، 10ـ ئینگلۆشتات (16) خاڵ. 11ـ هامبۆرگ (15) خاڵ، 12ـ ئینتراخت فرانكفۆرت (14) خاڵ، 13ـ دارم شتات (14) خاڵ، 14ـ ڤێرده‌ربرێمن (13) خاڵ، 15ـ هانۆڤه‌ر (11) خاڵ، 16ـ شتوتگارت (10) خاڵ، 17ـ هۆفینهایم (8) خاڵ، 18ـ ئوگسبورگ (6) خاڵ.

 

ڕیزبه‌ندی گۆڵكاران

هه‌ر وه‌ك چۆن یانه‌كانی بایرن میونشن و دورتموند خانه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یان گرتووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ گۆڵكارانی ئه‌و دوویانه‌یه‌یش سه‌رلیستی گۆڵكارانیان گرتووه‌.

1ـ لیڤاندۆڤسكی ـ بایرن میونشن (14) گۆڵ، 2ـ ئۆبیامیانگ ـ دورتموند (14) گۆڵ، 3ـ تۆماس موله‌ر ـ بایرن میونشن (11) گۆڵ، 4ـ سالومۆن كاڵۆ ـ هێرتا به‌رلین (7) گۆڵ. 5ـ یوونس مالی ـ ماینز (7) گۆڵ، 6ـ ماركۆ ڕیۆس ـ دورتموند (7) گۆڵ، 7ـ یوشینۆری مۆتۆ ـ ماینز (6) گۆڵ، 8ـ باس دۆست ـ ڤۆڵفسبورگ (6) گۆڵ، 9ـ ئه‌نتۆنی مۆدیست ـ كۆڵن (6) گۆڵ. 10ـ هنریك موختاریان ـ دورتموند (5) گۆڵ.