ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵیا جیاوازییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

حاڵی خانمه‌ پیره‌كه‌ باش نییه‌

ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵیا جیاوازییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌
ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵیا جیاوازییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

له‌ خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتووس باڵاده‌ستی خۆی له‌ ده‌ستداوه‌ و زه‌حمه‌تیشه بۆ قوناخی یه‌كه‌م بتوانێت پێشه‌نگی خوله‌كه‌ له‌ ڕكابه‌ره‌كانی وه‌ربگرێته‌وه‌.

 

ڕیزبه‌ندی یانه‌كان

ڕیزبەندی خولی پلەیەكی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خوله‌كه‌، ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1ـ فیۆرێنتینا (27) خاڵ، 2ـ ئینتەر میلان (27) خاڵ، 3ـ ڕۆما (26) خاڵ، 4ـ ناپۆلی (25) خاڵ، 5ـ ساسولۆ (22) خاڵ، 6ـ میلان (20) خاڵ، 7ـ یوڤێنتووس (18) خاڵ، 8ـ ئەتلانتا (18) خاڵ، 9ـ لازیۆ (18) خاڵ، 10ـ سامپادۆریا (16) خاڵ، 11ـ تۆرینۆ (15) خاڵ، 12ـ پاڵێرمۆ (14) خاڵ، 13ـ ئیمپۆلی (14) خاڵ، 15ـ كیڤۆ ڤیرۆنا (13) خاڵ، 16ـ بۆلۆنیا (12) خاڵ، 17ـ ئۆدێنزی، 18ـ فرۆسینۆنی (11) خاڵ، 19ـ هیلاس ڤیرۆنا (6) خاڵ، 20ـ كاربی (6) خاڵ.

 

ڕیزبه‌ندی گۆڵكاران

ڕیزبەندی گۆڵكارانی خولی پلەیەكی تۆپی پێی ئیتاڵیا: 1ـ مارتینیز ـ سامپادۆریا (9) گۆڵ، 2ـ گۆنزالۆ هیگواین ـ ناپۆلی (9) گۆڵ، 3ـ نیكۆلا كالینیچ ـ فیۆرێنتینا (7) گۆڵ، 4ـ كارلۆس باكا ـ میلان (6) گۆڵ، 5ـ لۆرنزۆ ئینسینی ـ ناپۆلی (6) گۆڵ، 6ـ جێرڤینهۆ ـ ڕۆما (6) گۆڵ، 7ـ ئالبێرتۆ بالوسكی ـ كیڤۆ ڤیرۆنا (5) گۆڵ، 8ـ میرالم بیانیچ ـ ڕۆما (5) گۆڵ، 9ـ پاوڵۆ دیبالا ـ یوڤێنتووس (5) گۆڵ، 10ـ محەمەد سەڵاح ـ ڕۆما (5) گۆڵ.