کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لە ڕیزبەندی لالیگاش گۆڕانكاری ڕوویدا
گۆڵكارانی بەرشلۆنە لوتكە چۆل ناكەن
K24 ـ ژووری هەواڵ
گۆڕەپانی ململانێیەكانی لالیگای ئیسپانیا هەمیشە لە ڕكابەری نێوان بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید كۆدەكرێتەوە، بەردەوام ئەو دوویانەیە ئاڵۆگۆڕی لە خانەكانی یەكەم و دووەمی ڕیزبەندی خولەكە دەكەن و كهمترین بهشداریش به یانهكانی دیكه دهكهن.
ڕیزبەندی یانەكان
دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی گەڕی یازدەیەمی خولی پلەیەكی تۆپی پێی ئیسپانیای ناسراو بە (لا لیگا)، ڕیزبەندی یانەكان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
ڕیزبەندی یانهكانی خولی پلەیەكی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا): 1ـ بەرشلۆنە (27) خاڵ، 2ـ ڕیال مەدرید (24) خاڵ، 3ـ ئەتلەتیكۆ مەدرید (23) خاڵ، 4ـ سێلتا ڤیگۆ (21) خاڵ، 5ـ ڤیاریال (20) خاڵ، 6ـ ئیبار (19) خاڵ، 7ـ ڤالێنسیا (18) خاڵ، 8ـ ئەتلەتیك بلباو (17) خاڵ، 9ـ دیپۆرتیڤۆ (15) خاڵ، 10ـ سیڤییە (15) خاڵ، 11ـ ڕیال بێتیس (15) خاڵ، 12ـ ڕایۆ ڤالیكانۆ (13) خاڵ، 13ـ ئیسپانیۆل (13) خاڵ، 14ـ خیخۆن (12) خاڵ، 15ـ خیتافی (10) خاڵ، 16ـ سوسیداد (9) خاڵ، 17ـ مالاگا (9) خاڵ، 18ـ لاس پاڵماس (9) خاڵ، 19ـ گرنادا (7) خاڵ، لیڤانتی (7) خاڵ.
ڕیزبەندی گۆڵكاران
ڕیزبەندی گۆڵكارانی لا لیگا بە هەڵكشان و ئاستبەرزی یاریزانانی بەرشلۆنە و داكشانی ئاستی هێرشبەرانی یانەی ڕیال مەدرید لێك دەدرێتەوە:
1ـ نێیمار ـ بەرشلۆنە (11) گۆڵ، 2ـ لویس سوارێز ـ بەرشلۆنە (9) گۆڵ، 3ـ ئیمانوێل ئیگریچی ـ ڕیال سوسیداد (8) گۆڵ، 4ـ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ـ ڕیال مەدرید (8) گۆڵ، 5ـ خافێر گیرا ـ ڕایۆ ڤالیكانۆ (8) گۆڵ، 6ـ لۆكاس پیرێز ـ دیپۆرتیڤۆ (7) گۆڵ، 7ـ ڕۆبن كاسترۆ ـ ڕیال بێتیس (7) گۆڵ، 8ـ ئادۆریز ـ ئەتلەتیك بلباو (7) گۆڵ، 9ـ نۆلیتۆ ـ سێلتا ڤیگۆ (7) گۆڵ، 10ـ ئیاگۆ ئسباس ـ سێلتا ڤیگۆ. 11ـ كەریم بنزیما ـ ڕیال مەدرید (6) گۆڵ.