کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یاریكردن و نه‌كردنی مێسی له یاریی كلاسیكۆ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه!
مێسی چاكبۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا گرفتی هه‌یه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
لیۆنێل مێسی له یارییه‌كی كلاسیكۆدا تۆپێك به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مارسیلۆی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید تێپه‌ڕ ده‌كات
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه واده‌ی یاریی كلاسیكۆ، ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا زۆر به وردی سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر بابه‌تی یاریكردن و یاری نه‌كردنی مێسی له یاری كلاسیكۆ، ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی وه‌رزشیش هه‌واڵێكی خۆشی بۆ هه‌وادارانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه پێیه، به‌ڵام هیچ دڵناییه‌ك نییه!.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مرۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه بۆ یاری كلاسیكۆ ئاماده‌یه، وه‌لێ هێشتا ئینریكی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له باره‌ی به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دووپات نه‌كردۆته‌وه.
به‌پیی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینییه له ئیسته‌دا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌بێ هه‌ستكردن به هیچ ئازارێك له‌سه‌ر پێیه‌كانی ده‌ڕوات و ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوویش ده‌ست به مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی بكات و ئاماده‌كاری بۆ یاری كلاسیكۆ بكات.
مێسی، نزیكه‌ی 40 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له یاریی نێوان لاس پاڵماس و یانه‌كه‌ی تووشی پێكان هات و به‌هۆیه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و تا ئێسته‌یش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.