کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێده‌چێ به‌شار ئه‌سه‌د خۆى كانديد بكاته‌وه
پێشنيازى رووسيايه
K24- ژوورى هه‌واڵ
پێشنيازێك له‌لايه‌ن حكوومه‌تى رووسياوه ده‌خرێته به‌رده‌م رژێمى سووريا و ئۆپۆزيسيۆن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ كێشه‌كانى نێوانيان قۆناخ به قۆناخ چاره‌سه‌ر بكرێ.
به‌مه‌به‌ستى كۆتايى هێنان به قه‌يران و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا و لێك نزيككردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، بڕياره له كۆنگره‌ى داهاتووى ڤيه‌ننا، رووسيا به‌پێى ره‌شنووسێك پێشنياز بۆ هه‌ردوولا بكات و ئاسانكارى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بخاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11.11.2015) حكوومه‌تى رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه بۆ كۆنگره‌ى داهاتووى ڤيه‌ننا ره‌شنووسێكى ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بيخاته به‌رده‌م رژێمى سووريا و ئۆپۆزسيۆنى ئه‌و وڵاته كه به‌پێى ئه‌و ره‌شنووسه، رووسيا پێشنيازى كردووه: "هه‌ردوولا بۆ ماوه‌ى ساڵ و نيوێك رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌يه‌كى چاكسازى و ده‌ستوورى بكه‌ن، دواتر ده‌ست بكه‌ن به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته".
هه‌ر له‌و ره‌شنووسه‌دا هاتووه: "به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و پڕۆژه چاكسازييه ناكات، بەڵام بەدووری نابینن خۆی بۆ ھەڵبژاردنەكان كاندید بكاتەوە".
زياتر له چوار ساڵه سووريا ئارامى به‌خۆيه‌وه نه‌بينيوه، به‌جۆرێك رووبه‌ڕووى شه‌ڕى ناوخۆيى و چه‌ندان قه‌يرانى سياسى و ئابوورى و دارايى بووه‌ته‌وه، به‌تايبه‌تى له‌نێوان رژێمى سووريا و ئۆپۆزيسيۆنى ئه‌و وڵاته، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ده‌ركه‌وتنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كه بووه‌ته هۆى كوژرانى هه‌زاران هاووڵاتى سوورى و ئاواره‌بوونى مليۆنان كه‌س.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه، له‌كۆتايى مانگى ئهيلوولى ئه‌مساڵدا، هاوپه‌يمانييه‌تى چوار قوڵى له‌نێوان وڵاتانى "ئێران، عێراق، سووريا، رووسيا" به‌سترا.
له‌م سۆنگه‌يه‌وه رووسيا ده‌ستى كردووه به هێرشه ئاسمانييه‌كانى بۆ سه‌ر سووريا و چه‌ندان گورزى له مۆڵگه و باره‌گاكانى داعش وه‌شاندووه، به‌ڵام ئۆپۆزيسيۆنى سووريا رايده‌گه‌يه‌نێ كه گوزرهكانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا داعشى نه‌كردووه‌ته ئامانج به‌ڵكو ئه‌وانى پێكاوه.