کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
راوێژكارى پێشووترى ئه‌ڵمانيا كۆچى دوايى كرد
به‌هۆى نه‌خۆشييه‌وه بووه
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه راوێژكارى پێشووترى ئه‌ڵمانيا له ته‌مه‌نى 96 ساڵيدا له شارى هابۆرگ كۆچى دوايى كرد.
دوێنێ سێشه‌ممه (10.11.2015) هاينهر گريتين، پزيشكى تايبه‌تى هێلمۆت شميت، راوێژكارى پێشووترى ئه‌ڵمانيا، به ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانيا(د.ب.أ) رايگه‌ياند، شميت كاتژمێر 14:30 خولهك به‌كاتى ئه‌ڵمانيا به‌هۆى زيادبوونى په‌ستانى خوێنه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى له شارى هابۆرگ كۆچى دوايى كرد.
شميت له 23ى كانوونى يه‌كه‌مى ساڵى 1918 له شارى هابۆرگ له دايك بووه، كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى ناودارى ئه‌ڵمانيا بوو، خزمه‌تێكى زۆرى له سوپاى ئه‌ڵمانيادا هه‌بووه، به‌تايبه‌تى له ساته‌وه‌ختى جه‌نگى دووه‌مى جيهانى له رێزه‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ دابووه.
له‌ساڵى 1953 تاوه‌كوو 1962 شميت وه‌كوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى يه‌كێتى ئه‌ڵمانيا (بوندستاگ) هه‌ڵده‌بژێردرێت، هه‌روه‌ها له ماوه‌ى ژيانيدا پۆستى وه‌زيرى به‌رگرى و وه‌زيرى داريى و ئابوورى ئه‌ڵمانياى وه‌رگرتووه.
شميت به پێنجه‌م راوێژكارى ئه‌ڵمانيا داده‌نرێ له دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهانييه‌وه كه له دواى فيللى براندت، له ساڵى 1974 تاوه‌كوو ساڵى 1982 پۆستى راوێژكارى وه‌رگرتبێت.