کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆردومانكردنى داعش به‌رده‌وامه
30 پێگه‌ى داعش تێكده‌شكێندرێن
K24- ژوورى هه‌واڵ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش له‌عێراق و سووریا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 39 هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی داعش له عێراق و سووریا.
هه‌ر له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هاتووه كه 15 له بۆردومانه‌كان له سووریا ئه‌نجامدراون و تێیدا هێرشكراوه‌ته سه‌ردامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی داعش له پارێزگای ده‌یرزوور و هاوكات 16 هێرشی دیكه‌ش له عێراق ئه‌نجامدراون و به‌و هۆیه‌شه‌وه 30 پێگه‌ی چه‌كدارانی داعش تێكشكێندراون.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.