کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پۆليسى هه‌ولێر چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگير ده‌كا
يه‌كێكيان مێرده‌كه‌ى خۆى خنكاندووه
K24 – ھەولێر
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى 12 تۆمه‌تبار به‌تاوانى جۆراو جۆر راده‌گه‌يه‌نێ.
دواى ون بوونى پێشمه‌رگه‌يه‌كى زێره‌ڤانى له مانگى ئابى رابردوودا، پۆليس شاوێس ده‌ست ده‌كات به ئه‌نجامدانى لێكۆڵينه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسيه‌يه، ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه خنكێندراوه، له‌لايه‌ن چه‌ند تاوانبارێكه‌وه كه يه‌كێكيان ژنه‌كه‌ى خۆى بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ى .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11.11.2015) ليواى مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليس هه‌ولێر، له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه په‌يامنێرى (K24)يش له‌وێ ئاماده‌بوو، تێيدا ورده‌كارى ئه‌نجامدانى چه‌ند تاوانێكى جياجياى خسته‌ڕوو و رايگه‌ياند تا ئێسته 12 تۆمه‌تباريان ده‌ستگيركردووه كه 6 تاوانى جۆراو جۆريان كردووه، به‌رده‌واميش ده‌بن له هه‌وڵه‌كانيان بۆ ده‌ستگيركردنى تاوانبارى له‌و شێوه‌يه.
گوتیشی: " دیارە رۆژی 25ى ئابى 2015، پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی ون بوو، پۆلیسی شاوێسيش زۆر بە وردی کەوتنە لێکۆڵینەوە و لە ئاكامدا لە 30ى ئابى 2015، تاوانباران دەستگیركران كە یەكیان هاوسەری پێشمەرگەكە بووە، لەگەڵ مێردە كۆنەكەی، پێشمەرگە زێرەڤانییەكەیان خنكاندووە و لە سنووری ئاكرێ تەرمەكەیان فڕێ داوە، ئێستایش بەپێی مادە (٤٠٦) لە یاسای سزادان بەند كراون".
ئاماژەیشی دا: "(ا.ع.ا)، کاسبێکی ١٩ساڵان، (ش.ب.ع)، کاسبێکی 28 ساڵان، (ز.ر.خ) پۆلیسێکی 28 ساڵان، هه‌رسێكيان پێکەوە قاسەیان لە عەنكاوە دزیبوو؛ پاش لێكۆڵینەوە، بەپێی ماددەی (٤٤٦) زیندانی كران."
روونیشی كردەوە: تۆمەتبار (ك.ع.پ) تەمەن 31 ساڵان 3 ئۆتۆمبێلی لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر دزیبوو و پاشان بە گوێرەی ماددە (٤٤٢) لە یاسای سزادان بەند كرا، هەروەها تۆمەتبار (ف.ع.ع)، تەمەن 15ساڵان کە خەڵکی سووریایە و (ع.ع.ب)، ئەویش 15 ساڵانە و خەڵکی سووریا و (م.ع.ر)، 16ساڵان و خەڵکی سووریا، ماتۆرێك و بڕی دووسەدهەزار دیناری عێراقییان لە شارۆچكەی كەسنەزان دزیبوو، ئێسته‌یش هەرسێ تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان بەندن.
بە گوتەی به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليسى هه‌ولێر، تۆمەتبارێكی دیكە بە ناوی (م.م.س)، تەمەن 21 ساڵ، پیشە كاسب، لە شاری هەولێردا 15 جار پارە و مۆبایلی دزیبوو، بەپێی ماددە (٤٤٦) بەند كرا.
دەشڵێت تۆمەتبار (ك.م.ر)، تەمەن 21 ساڵان، پیشە كاسب و (ش.ح.ح)، تەمەن 28 ساڵان، پیشە كاسب، پارە و ماتۆڕ و پاكێتیان لێرەو لەوێ دەدزی، بەپێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادان هەردووکیان زیندانی كراون.