کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"مێسی له مه‌ترسیدایه"
پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی هۆشداریی ده‌داته مێسی
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
تا دێت قسه‌كردن و وردبوونه‌وه له بارودۆخی ته‌ندروستی یاریزانه ئهرژهنتیینیهكهی یانه‌ی بارسیلۆنا زیاتر ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ی 10ـی ڕۆژی داهاتوو دوو كلاسیكۆی گه‌وره‌ی له پێشه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11.11.2015) ماڵپه‌ڕی Goalـی ئینگلیزی لێدوانێكی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین بڵاو كرده‌وه كه تێیدا جه‌خت له مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م مێسی له یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌كاته‌وه.
هۆمێرۆ دی ئاگۆستینۆ، پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌ڵێت: "پێویسته مێسی له یاریی كلاسیكۆی نێوان بارسیلۆنا و ڕیال مه‌درید له‌سه‌ر كورسی و په‌یژه‌كانی یاریگه‌وه سه‌یری یارییه‌كه بكات و به‌شداريی نه‌كات، ئه‌گه‌ر به‌شداریش بكات گه‌مه به چاره‌نووسی خۆی ده‌كات."
ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: "ڕاسته مێسی ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی له یاری كلاسیكۆی 21ـی ئه‌م مانگه هه‌یه، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه بارودۆخ و ڕۆژگاری ئه‌و یاریزانه له دوای ئه‌و یارییه به كوێ ده‌گات."
مێسی، یاریزانی ته‌مه‌ن 28 سالێنی یانه‌ی بلوگرانا له 26/9ـی ئه‌مساڵ له لا لیگای ئیسپانیا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی لاس پاڵماس دووچاری پێكان هات و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه‌یش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر به‌رازیل و كۆلۆمبیا یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا بۆ یاری كلاسیكۆ ئاسۆیه‌ك بۆ به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه هه‌یه.