کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆنتڕۆڵى ناوچه‌ی فه‌تحه ده‌كرێ
دواى شه‌ڕێكى سه‌خت بووه
K24- ژوورى هه‌واڵ
هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌ی فه‌تحه‌یان له باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددين كۆنتڕۆڵ كرد.
دواى شه‌ڕو پێكدادانێكى سه‌خت له‌نێوان هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق و چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، توانرا ناوچه‌ى فه‌تحه‌ى سه‌ر به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددين كۆنتڕۆڵبكرێته‌وه، زيانێكى زۆريش له داعش بده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11.11.2015) ئاژانسی فورات نیوز بڵاويكردووه‌ته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی فه‌تحه‌یان له باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددين كردووه.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه ئه‌منیيه‌كان و چه‌كدارانی داعش روویداوه، له شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌دا داعش زیانی زۆری گیانی و ماددی به‌ركه‌وتووه، هێزه‌كانیان تێكشكێندراوه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.