کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه له شه‌نگال: په‌كه‌كه ده‌مێكه بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م ئازادكردنى شه‌نگال
پڕوپاگهندهكانيان به بێ مانا وه‌سف ده‌كا
K24 – ھەولێر
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه له شه‌نگال هه‌واڵى چوونه نێو شه‌نگالى يه‌په‌ژه و يه‌په‌گه‌ى سه‌ر به په‌كه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11.11.2015) فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه له شه‌نگال راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌يه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێيدا هه‌واڵى چوونه نێو شه‌نگالى يه‌په‌ژه و يه‌په‌گه‌ى سه‌ر به په‌كه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێ كه هه‌ر پێشمه‌رگه‌يه شه‌نگال ئازا ده‌كات.
له‌و راگه‌يه‌ندراوه‌دا هاتووه: "تەلەڤزیۆنی كوردسات نیوزی سەر بە ینك و نەورۆز تیڤیی سەر بە پەكەكە، باسی ئەوەیان كردووە كە گوایە چەكدارانی یەپەژە و یەپەگەی سەر بە پەكەكە چوونەتە ناو شنگال، لێرەدا بە هەموو لایەك رادەگەیێنین كە ئەم دەنگۆ و پڕۆپاگەندانە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستی و ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆڵی پێشمەرگە و نادیتەگرتنی قوربانیدانی گەلی كوردستانە بۆ رزگاركردنی دەڤەری شنگال".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "پەكەكە كە هیچ ڕۆڵێكی لە ناوچەكەدا نییە و دەستكەوتیشی بۆ خەڵكی ئێزدی و گەلی كوردستان نەبووە، لە رێی بڵاوكردنەوەی پڕۆپاگەندەی بێ بنەما دەیەوێ دووبەرەكی لەنێو خوشك و برا ئێزدییەكانمان دروست بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "پەكەكە دەمێكە بووەتە كۆسپ لەبەردەم ئازادكردنی شنگال و چاوەڕێ دەكەن پێشمەرگە پەلاماری دوژمن بدات و خوێن ببەخشێ ئەوانیش بێن و سەركەوتنی پێشمەرگە بدزن و خۆیان بكەنە خاوەنی سەركەوتنی پێشمەرگە".
هه‌ر له‌و راگه‌يه‌ندراوه‌دا هاتووشه: "هەموو لایەك چاك دەزانێ برینی خوشك و برا ئێزدییەكانمان و بەو یارییە سیاسییە بێ بەهایەی پەكەكە و هاوشێوەكانی سارێژ ناكرێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەروەك چۆن ئابڵۆقەی چیای شنگالی شكاند و سێ رێگەی سەرەكی بۆ دەڤەری شنگال ئازاد كرد، ئێسته‌یش پلانی خۆی هەیە و پشت بەخوا شنگال لە دەستی تیرۆریستان ئازاد دەكات و تەنیا پێشمەرگەیە دەتوانێ ئازادی و ئۆقرەیی و ئاساییش و دواڕۆژی گەش بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكان مسۆگەر بكات".