رۆژانه‌ 600 هه‌زار به‌رميل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كرێ

له‌ رێگه‌ى كۆمپانياى سۆمۆوه‌ نييه‌

رۆژانه‌ 600 هه‌زار به‌رميل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كرێ
رۆژانه‌ 600 هه‌زار به‌رميل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كرێ

K24 – ھەولێر

لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا حکوومەتی ھەرێمى كوردستان نزیکەی ١٨ ملیۆن و500 ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی، رەوانەی به‌نده‌ره‌كانى جیھان کردووە.

بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێمی کوردستان، لە مانگی تشرینی یەکەمدا و لە کێڵگە نەوتیەکانی ھەرێمى كوردستان و کۆمپانیای باکوورەوە رۆژانە ٥٩٥ ھەزار و ٥٢٨ بەرمیل رەوانەی جیھانی توركیا كراوە و ھیچ بڕە نەوتێکیشی لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەنارده‌ نه‌كردووه‌.

راپۆرتەکە ئەوەشی روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نيا لە کێڵگە نەوتیيەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، حکوومەتی ھەرێمى كوردستان ١٣ ملیۆن و ٦١١ ھەزار بەرمیلی نەوتی رەوانەی دەرەوە کردةوە کە دەکاتە ٤٣٩ ھەزار بەرمیل رۆژانە.