کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پرۆسه‌ی ئازادكردی شنگال ده‌ستی پێ كرد
حه‌وت هه‌زار پێشمه‌رگه رۆیشتوون
K24- ژووری هه‌واڵ
پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوكاری هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌ستی پێ كردوه.
له شه‌وی ڕابردووه‌وه لەلایەن فڕۆکەی هاوپەیمانانەوە، سەنتەری قەزای شنگال بۆردومان دەکرێت و زەرەر و زیانێکی زۆری بە داعش گەیاندووە.
په‌یامنێری (K24) له‌سه‌ر چیای شنگال ڕایگه‌یاند كه كاتژمێر 11:30 له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون، كه به سه‌رپه‌رشیی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان بووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان زەرەر و زیانێکی زۆری بە داعش گەیاندووە و کوژراو برینداری زۆریان هەیە و مۆڵگەکانی داعش‌یش زیانی زۆریان پێگەیشتووە.