خورماتوو له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنێ

قەزاى خوورماتوو کە پێشتر سەر بە پارێزگاى کەرکووک بوو بە بڕیارێکى حکوومەتى پێشووى عێراق خرایە سەر

خورماتوو له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنێ
خورماتوو له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنێ

K24- ژووری هه‌واڵ
قەزاى خوورماتوو کە پێشتر سەر بە پارێزگاى کەرکووک بوو بە بڕیارێکى حکوومەتى پێشووى عێراق خرایە سەر پارێزگاى سەڵاحەدین لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراقیشەوە تا ئێستا کورد نەیتوانیوە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە، هاوڵواتیانى قەزاکە نیگەرانن لە نەبوونى خزمەتگوزارى و خراپى باروودۆخى ئەمنى، بەرپرسانى ئیدارى و ئەمنیش رەخنە لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەگرن و هۆشدارى لە لەدەستدانى ناسنامە کووردییەکەى دەدەن.
دواى 11 ساڵ لەحکوومڕانى کوردى لەم ناوچەیە، بە وتەى هاوڵاتییان جگە لەوەى نەتوانراوە ناسنامە کووردییەکەى بگەڕێنرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا لە رووى ئەمنى و خزمەتگووزاریشەوە نەتوانراوە وەک پێویست خزمەت بکرێت.
لێدوان شەلال عەبدوول، قایمقامى قەزاى خوورماتوو، رایده‌گه‌یه‌نێ ئەگەر لە رابردوو بەهۆى سیاسەتى تەعریبکردنەوە بەزۆر هاوڵاتییانى کوورد لەم شارۆچکەیە کۆچییان پێدەکرا بەڵام ئێستا خراپى باروودۆخى ئەمنى و نەبوونى خزمەتگووزارییە سەرەتاییەکان هۆکارن بۆ ئەوەى هاوڵاتییان خۆیان شارەکە جێ بهێڵن ، ئەمەش وەک بەرپرسانى ئیدارى شارەکە دەڵێن مەترسییەکى دیکەیە بۆ ئەوەى لەداهاتوو ناسنامە کووردییەکەى لە دەس بدات.