کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تیمه‌كانی كوردستان 24 له شنگالن
له چوار قۆڵه‌وه ڕووماڵ ده‌كه‌ن
K24- ژووری هه‌واڵ
تیمه‌كانی كوردستان 24 له چوار قۆڵه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن بۆ ڕووماڵكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه.
دوێنێ چوارشه‌ممه (11.11.2015) تیمێكی فراوانی كوردستان 24 بۆ ڕووماڵكردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شنگال رۆیشتوون و سات به ساتی ئۆپراسیۆنه‌كه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی تهلهڤزیۆنهكهوه ده‌گوازنه‌وه.
تیمه‌كه‌ی كوردستان 24 له چوار قۆڵه‌وه ڕووماڵی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن، له رۆژهه‌ڵا هونه‌ر ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كه‌ركووكی لێیه كه تایبه‌ت بۆ ئه‌و ڕووماڵه چووه‌ته شنگال، له ڕۆژئاواش، مه‌سعوود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كه‌ركووكی لێیه. له ناوچه‌ی سحێلا، به‌ختیار عه‌بدولعه‌زیز، نێردراوه و له‌سه‌ر چیای شنگالیش له دوو شوێنی جیاواز، هه‌ردوو په‌یامنێر، سه‌هێن موفتی و به‌رگه‌شت ئاكره‌یی ڕووماڵی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
كوردستان 24 ده‌یه‌وێ له ڕێی ئه‌و ڕووماڵه‌وه، سات به ساتی ئۆپراسیۆنه‌كه و قاره‌مانییه‌تی پێشمه‌رگه به هاوكاری هێزه هاوپه‌یمانه‌كان بخاته نێو ماڵهكانانهوه.
په‌یامنێری (K24) ڕایگه‌یاند كه كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندین ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.