کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ھاوپەیمانان: داعش لە پاشەكشێیه لە عێراق
ھاوپەیمانان رایدهگهیهنن كه داعش لە پاشەكشێدایە لە عێراق لە زۆرینەی شەڕەكان لە بەرانبەر ھیزەكوردیەكان
K24- ژووری ھەواڵ
ھاوپەیمانان رایدهگهیهنن كه داعش لە پاشەكشێدایە لە عێراق لە زۆرینەی شەڕەكان لە بەرانبەر ھیزەكوردیەكان و ھێزەكانی عێراق دا شكستیان خواردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (12.11.2015) ستیڤن وارن، گوتەبێژی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عێراق ڕایگەیاند كە ھاوپەیمانان دەخوازن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ڕوممادی بەتەواوی بكەنە دەر، گوتیشی: "پرۆسەكە چەند ھەفتەییەك دەخایەنێت".
ئاماژەی بەوەش داوە كه چەكدارانی داعش لە پاشەكشێداییە تاوەكو ئێستاش لە دەستپێكی ھەوڵەكانی ئازاد كردنەوەی ڕومادییەوە،زیاتر لە 800 كیلۆمەتری چوار گۆشەی لە ھێڵەكانی پێشەوەی ھێزە كوردییەكان وپارێزگای بێجی لە دەست داوە،لە زۆرینەی شەڕەكانیش داعش شكستیان خوردووە.
ھێزەكانی ھاوپەیمانان كە لە وڵاتانی ڕۆژائاوا بەسەرۆكایەتی ئەمهریكا پێك دێت، لە مانگی ئابی 2014 دەستیان بە ھێرشی ئاسمانی كردووە، بەسەر پێگەكانی داعش كردووه. لەمانگی ئەیلولی ھەمان ساڵیشدا ھێرشەكانیان لە سووریا دەست پێ كردووە. لە مانگی 6ساڵی ڕابردوو داعش دەستی بەھێرشكردن كرد لە عێراق دەستیان بەسەر پارێزگای مووسڵ داگرت.