کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بە چڕی بۆردومانی
سێ گوند ئازاد كرا
K24- شنگال
پەیامنێری (K24) لە چیای شنگال" سێ گوند لە داعش پاككرانەوە، تیمەكانی پوچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنی بەردەوامن لە پاككردنەوەی ئەو مین و تی ئێن تی یانەی لە لایەن چەكدارانی داعش دانراون.
په‌یامنێری (K24) ڕایگه‌یاند كه كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.