کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
10 ئۆتۆمبێلی داعش سووتێنراون
تا ئێستە ئەوەی بینراوە 10 ئۆتۆمبێلی داعش بە ھۆی بۆردووماننی چڕی پێشمەرگە
K24- چیای شنگال
پەیامنێری (K24) لە چیای شنگال رایگەیاند" تا ئێستە ئەوەی بینراوە 10 ئۆتۆمبێلی داعش بە ھۆی بۆردووماننی چڕی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان سووتێنراون.
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان پێشمەرگە بەشداری لە پڕۆسەی ئازادكردنی شنگال دەكەن و ھەماھەنگی باش ھەیە لە نێوان ھێزەكانی ھاوپەیمان و پێشمەرگە.
په‌یامنێری (K24) ڕایگه‌یاند كه كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.
پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال