کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌ناڵى (K24) بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌مى ميديا جيهانييه‌كان
له چوار قۆڵه‌وه رووماڵى پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى شنگالى ده‌كرد
K-24 – هه‌ولێر
لە گواستنەوەی زانیارییەكانی پڕۆسەی ئازادكردنی شنگال، كه‌ناڵى (K24) بووەتە سەرچاوەی یه‌كه‌می میدیا جیھانییەكان.
دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی شنگال، تيمه‌كانى(K24) له چه‌ند قۆڵێكه‌وه چوونه نێو شه‌نگال بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان و پێشادانی وێنەی راستەوخۆ لە پڕۆسەی ئازادكردنی شنگال، ئاژانسه جیهانییه‌كانی وه‌كوو: (CNN،BBC،AP،FRANCE24) و چەند میدیایەكی دیكە وێنە و زانیارییەكانی (K24) بە كار دێنن، به‌جۆرێك بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌و پرۆسه‌يه.
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه و زياتر له 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.